ئه‌و منداڵه ئهمهریكاییهی كه ته‌مه‌نی ته‌نیا حه‌وت مانگ بوو و تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته هه‌واڵی گه‌رمی سه‌رجه‌م میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا بوو. دایكی ئه‌و منداڵه داوا ده‌كات كه گرنگه باوك و دایكان وریای منداڵه‌كانیان بن له هه‌ر نیشانه‌یه‌ك كه ئاماژه به ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات.
پێگه‌ی "
ئه‌لعه‌ره‌بیه" ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، دایكی ئه‌و منداڵه‌ی له ئه‌مه‌ریكا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، ناوی كۆرنتی دۆستهره و له ویلایه‌تی ساوس كارولاینا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و سێ له منداڵه‌كانی ده‌ژیت. ئه‌و له‌رێی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه داوا له باوك و دایكان كه زۆر وریای منداڵه‌كانیان بن، چونكه ڤایرۆسی كۆرۆنا چۆن له مرۆڤی گه‌وره ده‌دات، به‌هه‌مانشێوه ده‌چێته جه‌سته منداڵانیشه‌وه.
منداڵەکە ڤایرۆسەکەی لە نەنکییەوە بۆ گوازراوەتەوە
پێگه‌كه ده‌ڵێ، ئه‌و دایكه بۆ یه‌كێك له میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تی، ڤایرۆسه‌كه بۆ منداڵ مایه‌ی مه‌ترسییه، نه‌ك ته‌نیا دایك، باوكیش ده‌بی دۆخه‌كه به رژد وه‌ربگرێ و وریای ئه‌وه‌بن ئه‌گه‌ر هه‌ر نیشانه‌یه‌ك له منداڵه‌كانیان ده‌ركه‌وت، زوو فریایان بكه‌ن.
به‌پێ گوته‌ی دایكه‌كه‌ی، ئه‌و منداڵه كه ناوی "ئومیت" بووه، له 17ی ئه‌م مانگه تووشی تایه‌كی زۆر بووه، دواتر نیشانه‌كانی تری كۆرۆنای لێ ده‌ركه‌وت، بۆیه دایك و باوكی بردوویانه‌ته نه‌خۆشخانه، له‌دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه. دواتر سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌و خێزانه بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ له كه‌ره‌نتیندان.
دواتر دایكه‌كه بۆ میدیاكان گوتوویه‌تی، دایكی كه ده‌كاته داپیره‌ی منداڵه‌كه، كاتێك پشكنینی كردووه، ده‌ركه‌وتووه تووشی كۆرۆنا بووه، كاتێكیش تێكه‌ڵی ئه‌و خێزانه بووه، منداڵه‌كه ڤایرۆسه‌كه‌ی له‌و وه‌رگرتووه.
تا ئێسته له ئه‌مه‌ریكا زیاتر له 51 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌وان 674 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
له‌وه‌ته‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆرینه‌ی وڵاتانی دنیای گرتووه‌ته‌وه، تا ئێسته نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌س تووشی بوون و نزیكه‌ی 20 هه‌زاریش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.