تا دێت ژمارەی حاڵەتەكانی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە عێراق زیاتر دەبێت، دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستیی عێراق دوایین ژمارەی تووشبووانی راگەیاند، پارێزگاری سه‌ڵاحه‌ددین بڕیاریدا، به‌مه‌به‌ستی زیاتر خۆپارێزی و به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له شاره‌كه 26ی ئادار تا یەکی نیسان درێژ بكاته‌وه.
به‌تایبه‌ت نیشانه‌ى تایه‌كى زۆر و هه‌ڵامه‌تێكى تووند
كه‌مێك پێش ئێسته وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق له ڕاگه‌یالندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى به زمانى عەره‌بى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ڕاى گه‌یاندووه، ئه‌نجامی پشكنینی 30 هاووڵاتیی تر پۆزه‌تیڤ بووه و ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، به‌هۆیه‌وه داوایه‌كی به‌په‌له ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و هاووڵاتییانه ده‌كات كه نیشانه‌كانی ئه‌نفله‌وه‌نزایان هه‌یه، به زووترین كات بۆ ئه‌نجامدانی پشكنینی پێویست سه‌ردانی نزیكترین بنكه‌ی ته‌ندروستی بكه‌ن.
له ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، زۆرینه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی له عێراق تووشی په‌تاكه هاتوون، سه‌ره‌تا نیشانه‌كانیان فه‌رامۆشكردووه كه‌سه، دوای ئه‌وه‌ی دۆخی ته‌ندروستیان به‌ره‌و خراپی ڕۆیشتووه ده‌ركه‌وتوه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، به‌تایبه‌ت نیشانه‌ى تایه‌كى زۆر و هه‌ڵامه‌تێكى تووند.
له به‌رانبه‌ردا به‌گوێره‌ی نوسراوێكی عه‌مار جبوری پارێزگاری سه‌ڵاحه‌دین به‌ره‌چاووكردنی بڕیاره‌كانی شانه‌ی قه‌یرانه‌كان، بڕیار دراوه ماوه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ تاوه‌كو یه‌كى نیسان درێژبكرێته‌وه.
به گوێره‌ی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق، تا ئێسته 346 حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، له‌و ژماره‌یه‌ش 89 كه‌سیان چاكبوونه‌ته‌وه و 29 كه‌سیش گیانیان له ده‌ست داوه.