مەسروور بارزانی وەزیری تەندروستی ناردە دەربەندیخان

:: PM:04:49:25/03/2020 ‌
بە ڕاسپاردە و فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بۆ گرنگیدان و بەدواداچوونی رێكارەكان د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، گەیشتە دەربەندیخان.

ئەمڕۆ چوارشەم 25ی ئایار، وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، بۆ چاودێریی رێكارە تەندروستییەكان و رێوشوێنەكان، بە فەرمانی مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، د.سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی گەیشتە دەربەندیخان.

سەرۆك وەزیرانی كوردستان بودجەیەكی تایبەتی بۆ دەربەندیخان تەرخان كردووە
وەزارەتی تەندروستی روونی كردووەتەوە كە وەزیری تەندروستی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو سنوورە كۆ دەبێتەوە.

سەردانی وەزیری تەندروستی بۆ دەربەندیخان لەكاتێكدایە كە شەوی رابردوو گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان بودجەیەكی تایبەتی بۆ دەربەندیخان تەرخان كردووە.

دەربەندیخان یەكێكە لەو ناوچانە ئێستە رێژەیەكی زۆری كۆرۆنای لێ‌ تۆمار كراوە، بەپێی بڕیاری حكوومەت ئەو ناوچانەی كە ئامارەكانی كۆرۆنای تێدا بەرزە زیاتر گرنگیان پێ دەدرێ‌ و بودجەی پێویستیان بۆ تەرخان دەكرێ‌.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم