تورکیا دەروازەکانی بەڕووی کوردستان داناخات

:: PM:05:23:25/03/2020 ‌
دواى بڵابوونه‌وه‌ى ده‌نگۆى داخستنى سنووره‌كان له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌رابنه‌ر كوردستان و عێراق، وەزیری بازرگانی تورکیا له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌په‌له‌ ڕوونكردنه‌وه‌كیدا و ئه‌و جۆره‌ هه‌واڵانه‌ى ڕه‌ت كرده‌وه‌.

هیچ تەنگژەیەكی خۆراك لە كوردستان روو نادات
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ى ئادار، حکوومەتی تورکیا له‌ ڕێى وه‌زیرى بارزگانى ڕاى گه‌یاند، ناردنى خۆرام و پێداویستییه‌كان له‌ دەروازەی سنوری ئیبراهیم خەلیل بە ڕووی هەرێمدا داناخات و له‌و ڕێیه‌وه‌ خۆراك بۆ ته‌وواى عێراق ده‌چێت.

وەزیری بازرگانی تورکیا گوتى، دەروازەی خابوور داناخەن  و پێوەندی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، لەڕێی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلەوە لەسەر ناردنی کەلوپەلەکانیان بەردەوامن، لایه‌كى تر ئاشكراى كرد، كه‌ دەست لەو رێکارانە هەڵناگرن کە لە چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنادا گرتوویانەتە بەر.
 
ڕووخسار پەکجان،  وەزیری دارایی تورکیایش ڕوونى كردووه‌ته‌وه‌، هەناردەکردنی کەلوپەل و کاڵا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان لەڕێی دەروازەی سنووریی ئیبراهیم خەلیلەوە بەشێوەی ئاڵوگۆڕی کۆنتەینەر دەبێت.
 
ئاشكراى كردووه‌ كه‌ ئەوان هەوڵ دەدەن بەبێ وەستان کەلوپەلەکان لەو دەروازە سنوورییەوە بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بگوازرێنەوە، بەڵام ڕەچاوی تەندروستیی شۆفێرەکانیش دەکەن، بڕیارى كۆتایى دراوه‌ كه‌ بازرگانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاناگرن.

حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو پاراستنی هاووڵاتییانی كوردستان هاتوچۆی مەرزەكانی داخستووە و لەناو شارەكانیش قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنراوە، بەڵام وەك پێشتر دڵنیایی درابوو رۆژانە پێویستی هاووڵاتییان دابین دەكرێ‌، پێشتر لەبارەی ئەگەری دروستبوونی تەنگژەی خۆراك لە هەرێمی كوردستان كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی و پیشەسازی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە "وشە"ی گوت، هیچ تەنگژەیەكی خۆراك لە ئارادانییە و پێویست نییە خەڵك بكەونە دڵەڕاوكێ‌.


وشە - محەمەد میران