لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە سكاڵا لەسەر بەرێوەبەری تەندوستیی گەرمیان تۆمار دەكرێت، دوای ئەوەی بەرێوەبەرەكە (لە پشكی گۆڕانە) لە بازگە نەوەستاوه و رووبەرووی پۆلیس بووەتەوە.
ژمارەیەك پۆلیسی بازگە دانراوەكانی كەلار "وشە"یان ئاگادار كردەوە كە ئەمڕۆ سكاڵایان لەسەر بەرێوەبەری گشتی تەندروستی گەرمیان تۆماركردووە بەهۆی ئەوەی لە بازگەی ناوشار نەوەستاوە و رووبەرووی پۆلیس بووەتەوە.
پۆلیس سكاڵاى لهسهر بهرێوهبهرى تهندروستى تۆمار كرد
موقەدەم عەلی جەمال گوتەبێژی بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان هەواڵەكەی رەت نەكردەوە و رای گەیاند، دوای لێكۆڵینەوە زانیاری تر دەڵێین.
"وشە" پێوەندی بە سیروان محەمەد بەرێوەبەری تەندروستی گەرمیان كرد، بەڵام ناوبراو وەڵامی نەدایەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە لە رابردوویش هیچ قسەیەكی لەبارەی دزییەكانی ناو نەخۆشخانەی كەلار نەكردبوو كە یەكێك بوو لە دۆسییە گرنگەكان و بە گەندەڵی دادەنرا.
ئێستە بریاری قەدەغەی هاتوچۆ لە سەرانسەری هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكرێت و دووپات كراوەتەوە كە هەركەسێك پابەندی رێنوێنییەكان نەبێت دەگیرێت.
گەرمیان / سەبری هۆرێنی