به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، تێدا ئاشكرا كراوه كه‌وا لە شاره‌كه ته‌نیا دوێنی سێشه‌م 24ی ئادار، 874 شۆفێر سزا دراون به‌هۆی سه‌رپێچیكردنه‌وه به بڕیاره‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ.
رێ به سوورانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر رێیه سه‌ره‌كییه‌كانیشدا نادرێت
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 25ی ئادار، به‌پێی ئامارێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتوچۆی هه‌ولێر، ڕوون كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا دوێنێ له هه‌ولێر 874 شۆفێر سزا دراون، كه سزاكانیان له نێویاندا 427 بەڵگەنامە لە شۆفێران وەرگیراوە و 21 ئۆتۆمبێڵ دەستیان بەسەردا گیراوە و شه‌ش ماتۆرسکیل دەست بەسەردا كراوه.
له‌لایه‌كی تر 447 سزای شۆفێرانیش دراوە کە بە ڕێی نامەی مۆبایل سزاکەیان بۆ چووە و بۆ ھەر یەک لەو شۆفێرانەیش 100 ھەزار دینار سزا دراون.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له 10 رۆژه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی له هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه، به‌گوێره‌ی دواین بڕیاری وه‌زاره‌تی ناوخۆش تا یه‌كی نیسان درێژ كراوه‌ته‌وه و جارێ دیار نییه كۆتایی پێ ده‌هێنرێت یان دووباره درێژ ده‌كرێته‌وه.
له‌و ماوه‌یه جگه له‌وه‌ی هاتوچۆ له نێوان پارێزگاكان و شار و شارۆكه‌كان قه‌ده‌غه كراوه، رێ به سوورانه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل به‌سه‌ر رێیه سه‌ره‌كییه‌كانیشدا نادرێت و ته‌نیا له ناو گه‌ڕه‌كه‌كاندا هه‌ندێك جار ئۆتۆمبێله‌كان بۆ دابینكردنی پێداویستی رۆژانه‌یان جووڵه ده‌كه‌ن.