ئێسته نرخی لیره‌ی توركی له به‌رانبه‌ر دۆلاری ئه‌مه‌ریكی له دابه‌زیندایه و به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو له به‌هاكه‌ی كه‌م بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش دۆخی ئابووری توركیا هێنده‌ی تر نا له‌بار ده‌كات.
ئه‌مساڵ به‌هۆی كۆرۆناوه سه‌ردانیكه‌ران نزیك ده‌بێته‌وه له سفر
به‌هۆی بڵابوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی كۆرۆنا له توركیا و گاریگه‌ریی له‌سه‌ر داخستنی زۆربه‌ی سنوور و هێڵه‌كانی ئاسمانی، به‌تایبه‌ت كه ئێسته بۆ وڵاتێكی وه‌ك توركیا وه‌رزی گه‌شتیارییه و زۆربه‌ی داهاتی ئه‌و وڵاته‌یش له‌سه‌ر گه‌شتی گه‌شتیاران بووه به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی كۆرۆناوه سه‌ردانیكه‌ران نزیك ده‌بێته‌وه له سفر.
ئه‌مڕۆ لایه‌ن حكوومه‌تی توركیا فەرمان كرا كه چه‌ندان ولایه‌تی ئه‌و وڵاته به قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ و داخستنی زۆربه‌ی شوێنه‌كان به‌تایبه‌ت له باكوری توركیا له شاری تڕابزۆن ڕێژه‌ی تووشبوان به‌هۆی گه‌شتیارێكی فه‌ڕه‌نسییه ڕووی له زیادبوون كردووه.
ئەمڕۆ چوارشه‌م 25ی ئادار، موڕات سوڵتان له بۆڕسه‌ی باكوری توركیا به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێسته له ئیستانبۆله‌وه پێمان ڕاگه‌یاندرا كه دۆلاری ئەمەریكا بەرزترین نرخی بەرانبەر لیرە تۆمار كرد و هەر 100 دۆلاری ئەمەریكی بە 650 لیرەی توركیا ئاڵوگۆڕ كرا له بۆرسه‌كانی توركیا، داخستی بازاڕیش چاوەڕێ دەکرێت به‌رانبه‌ر 645 لیره بێت.
زیاتر گوتی، ئه‌و دابه‌زینه به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌ری زۆره هاوینی ئه‌مساڵ به درێژایی نرخی لیره له 625 جێگیر ببێت ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بازاڕ دروست كردووه و گرانی زیاتر له شاره‌كان دروست بووه، به‌جۆرێك سه‌موونێكی توركی پێشتر به لیره و نیوێك بوو ئێسته بووه به چوار لیره.
پێویسته بگوترێت، نرخی لیرە لە ژێر كاریگەریی سیاسەتەكانی ئەردۆغان و هەڵگیرساندنی جەنگی جۆراوجۆر لە لایەك و سیاسەتەكانی ناوخۆی لە لایەكی تر دابەزیوە، ئه‌م دابه‌زینه‌یش به‌رده‌وامه.
نرخی 100 دۆلاری ئەمەریكی بەرانبەر بە لیرە لە سەرەتای ساڵی 2019 سەرووی 520 لیرە بووە، سەرەتای 2018 بریتی بووە لە 375 لیرە. ئەو نرخە لە ساڵی 2017 بریتی بووە لە 280 لیرە، لە ساڵی 2015 بریتی بووە لە 266 لیرە و لە ساڵی 2014 نرخەكەی 200 لیرە بووە.