له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا رۆژانه ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك له‌سه‌ر تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن له‌ناویشیاندا فه‌یسبووك، هه‌ر بۆیه رۆژانه فه‌یسبووك له به‌شی سه‌ره‌وه‌ی شاشه‌ی مۆبایله‌كان هۆشیاریی له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاو ده‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
thesun"ی به‌ریتانی بابه‌تێكی له‌باره‌ی نوێكارییه‌كی فه‌یسبووك بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، مارك زوكه‌ربێرگ به‌رێوه‌به‌ری فه‌یسبووك ڕای گه‌یاند كه پێویسته له‌گه‌ڵ بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا وه‌ك ستافی فه‌یسبووك ده‌بێ رۆژانه هه‌واڵ و هۆشیاریی نوێ له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه له تۆری سه‌ره‌كیی له لاپه‌ڕه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌موو به‌كارهێنه‌رێك بڵاو بكرێته‌وه.
فەیسبووک رۆژانە هۆشیاریی دژ بە کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە
ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌ی فه‌یسبووك له دنیادا زۆرترین به‌كارهێنه‌ری هه‌یه و رۆژانه خه‌ڵكانێكی زۆر چالاكن له‌سه‌ر تۆره‌كه بۆیه وای كردووه به‌رێوه‌به‌ری فه‌یسبووك ئه‌م بڕیاره ده‌ربكات و به‌شێوه‌یه‌كی رۆژانه هۆشیاریی بۆ به‌كارهێنه‌ران بڵاو بكاته‌وه.
فه‌یسبووك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی به‌ناوبانگه كه نزیكه‌ی 2.23 ملیار به‌كارهێنه‌ری هه‌یه، ئه‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه له چواری شوباتی 2004 له كالیفۆڕنیا له لایه‌ن مارك زوكه‌ربێرگ دامه‌زرا، ئه‌م تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌تا بۆ پێوه‌ندیی قوتابییانی زانكۆ بوو، به‌ڵام مارك زوكه‌ربێرگ تۆڕه‌كه‌ی فراوان كرد و ئێسته خه‌ڵكانێكی زۆر له دنیادا به‌كاری دێنن.