نەتەوە یەكگرتووەكان پلانێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا رادەگەیەنێت

:: PM:08:45:25/03/2020 ‌

وەك ئاماژەیەك بۆ بوونی وەك هەڕەشەیەكی راستەقینە بۆ سەر دنیا، ئەنتۆنیۆ گۆتیرێش، ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەكگرتووەكان دووپاتی كردەوە كە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەڕەشەیە بۆ سەر تەواوی مرۆڤایەتی، ئەوەیش لە میانەی راگەیاندنی پلانێك بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە كوشندەیە.
هەموو جیهان بەیەكەوە رووبەڕووی كۆرۆنا دەبێتەوە
گۆتیرێش ئەمڕۆ چوارشەم لە میانی راگەیاندنی پلانێكی جیهانی مرۆیی لەبارەی كۆرۆنادا كە تا كانوونی یەكەمی داهاتوو بەردەوام دەبێت بۆ كۆكردنەوەی یارمەتی دارایی بە بەهای دوو ملیار دۆلاری ئەمەریكی، ئەو لە لێدوانێكی ڤیدیۆییدا گوتی، دابینكردنی پارە بۆ پلانەكە دەبێتە مایەی رزگاركردنی گیانی زۆر خەڵك و پاڵپشتیكردنی كاری ئاژانسە مرۆییەكان و رێكخراوە ناحكوومەتییەكان بۆ دابینكردنی كەرەستەی تاقیگەیی پێویست بۆ ئەنجامدانی پشكنین و دابینكردنی ئامرازی پزیشكی و چارەسەری و دابینكردنی پارێگاری بۆ ئەوانەی لە بواری چاودێری تەندروستیدا كار دەكەن.

روونی كردەوە، هەروەها پلانەكە پاڵپشتیكردنی ئەو لایەن و كۆمەڵگایانە دەگرێتەوە كە تا ئێستەیش ماڵ و شارەكانیان بۆ ئاوارە و دەربەدەرەكان كردووەتەوە، ئاژانسی "فرانس پرێس"، لە ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكانی گواستەوە، پلانەكی وەڵامدانەوەی مرۆیی پێویستە بۆ ئاسایشی تەندروستیی دنیا، هەروەها پێویستییەكی ئەخلاقیشە و لە بەرژەوەندی هەموواندایە، بۆیە پێویستە هەموو حكوومەتەكان پاڵپشتی بكەن. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل