ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر راگهیهنراوێكیان له‌باره‌ی رێكاری نوێ و كردنه‌وه‌ی بانكه‌كان راگه‌یاند و دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه پێویسته هاووڵاتییان پابه‌ندی رێنوێنییه‌كان بن.
بازارى دۆلار فرۆشان ده‌توانن له ده‌ره‌وه‌ى شه‌قامى 60 مه‌ترى ئۆفیس بكه‌نه‌وه
ئه‌مشه‌و چوارشه‌م 25ی ئادار، ژووری ئۆپراسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر له راگه‌یه‌نراوێكدا رای گه‌یاند، بانكه ئه‌هلییه‌كانی هه‌ولێر، له ڕۆژانی یه‌كشه‌م و چوارشه‌م كراوه ده‌بن له سه‌عات هه‌شتی به‌یانی تا یه‌كی دوای نیوه‌ڕۆ به‌مه‌رجی ئه‌وه‌ی هه‌ر بانكێك له پێنج كارمه‌ند زیاتری لێ نه‌بێت بۆ ڕاییكردنی كاره‌كانیان و ته‌نیا یه‌ك ئۆتۆمبێل به‌كار دێت. هه‌روه‌ها ڕۆژانی یه‌كشه‌م و چوارشه‌م له سه‌عات 10ی به‌یانی تا سێی دوای نیوه‌ڕۆ ده‌كرێنه‌وه و نووسینگه‌كانی تری ناو بازاڕی دۆلار فرۆشان ده‌توانن له‌گه‌ڵ نووسینگه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی شه‌قامی(60)مه‌تری كه مۆڵه‌تیان هه‌یه، یان له شوێنێكی تری ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی هه‌مان شه‌قام، به‌شێوه‌یه‌كی كاتی شوێنێك بۆخۆیان دابین بكه‌ن و نووسینگه‌كانیان بكه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، له‌سه‌ر ته‌واوی هێزه ته‌ناهییه‌كان و پۆلیس و ئاسایش و بازگه‌كان و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان، پێویسته ئه‌م بڕیاره‌ی سه‌ره‌وه‌ی ژووری ئۆپه‌راسیۆنی پارێزگای هه‌ولێر جێ به‌جێ بكه‌ن.
پارێزگاری هه‌ولێر جارێكی تر، سوپاسی هێزه‌كانی (ئاسایش، پۆلیس، زێره‌ڤانی، پێشمه‌رگه، پۆلیسی هاتوچۆ، پاسه‌وانی سنوور) له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كات، كه ماندوونه‌ناسانه به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆیان هه‌ڵساون