دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق هه‌واڵ و زانیاری زۆر له‌باره‌ی پاشه‌كشه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان بڵاو بووه‌وه و ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"یش له ڕاپۆرتێكدا دووپات له‌سه‌ر ئه‌و زانیارییانه ده‌كاته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه كۆرۆنا به شه‌و هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق ده‌باته ده‌ره‌وه.
له ئه‌نجامی ته‌شه‌نه‌كردنی كۆرۆنا له پارێزگاكانی عێراق، هاوپه‌یمانی نێوده‌وله‌تی بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی داعش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بڕیاری پاشه‌كشه‌ی سه‌رباز و ڕاهێنه‌ر و ڕاوێژكارانی له عێراق بۆ وڵاته‌كانی خۆیان ده‌ركرد، ئه‌مه‌یش به‌هۆی مه‌ترسی تووشبوونی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
به‌رپرسێكی حكوومه‌تی عێراق له‌وباره‌وه به ڕۆژنامه‌ی "العربی الجدید"ی ڕاگه‌یاند، جووڵه سه‌ربازییه‌كانی هاوپه‌یمانان ته‌نیا له شه‌و ئه‌نجام ده‌درێ و زۆرینه‌ی جموجۆڵهكانیش له ڕێی ههلیكۆپتهرهوهیه و ته‌نانه‌ت ڕێ وشكاییش به‌كارناهێنن، ته‌نیا بۆ گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان نه‌بێت، سه‌ره‌تا جووڵه‌كان كۆكردنه‌وه‌ی هێزه‌كان بوو له یه‌كێك له بنكه سه‌ربازییه‌كانی عێراق و دواتریش به هه‌لیكۆپته‌ر زۆربه‌یان گوێزرانه‌وه بۆ ئوڕدن و له‌وێوه‌یش ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان كراونه‌ته‌وه، دوای ته‌واوبوونی ئه‌و هه‌نگاوانه‌یش سه‌ربازگه‌ی قائیم كه كه‌وتووه‌ته سه‌ر سنووری سووریا و نزیكه له ئوردنه‌وه به فه‌رمی ڕاده‌ستی هێزه‌كانی عێراق كرایه‌وه.
به‌رپرسه‌كه ئه‌وه‌یشی باس كردووه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆرینه‌یان له ڕێی ئاسمانییه‌وه ڕۆیشتوون، ئه‌وانه‌یشی بۆ گواستنه‌وه‌ی كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان ڕێی وشكایی به‌كارده‌هێنن، ته‌نیا چه‌ند سه‌عاتێك پێش ده‌ستكردنیان به جووڵه سوپا و هێزه‌كانی ته‌ناهی عێراق ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنی پێویست بگرنه‌به‌ر و سه‌لامه‌تی ڕۆیشتنیان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن.
زۆرینه‌ی سهربازاهكان به هه‌لیكۆپته‌ر گوێزراونه‌ته‌وه و له دره‌نگانی شه‌و شوێنه‌كانیان جێهێشتووه
له‌باره‌ی هۆكاری جموجۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له شه‌و له پارێزگاكانی عێراق ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكوومه‌تی عێراق گوتی، له زۆرینه‌ی ڕه‌های پارێزگاكانی عێراق وه‌ك ڕێكارێك بۆ ڕێگری له ته‌شه‌نه‌ی زیاتری كۆرۆنا شه‌وان هاتوچۆ به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌یه و هیچ كه‌سێك بۆی نییه كه هاتوچۆ بكات، ئه‌مه‌یش كاتێكی زۆرباش و گونجاوه، بۆ ئه‌وه‌ی هێزه‌كان به سه‌لامه‌تی بگه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی كه ئامانجیانه.
فازل فه‌تلاوی ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی فه‌تح له‌وباره‌وه له ڕۆژانی ڕابردوو دووپاتی كرده‌وه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه‌ی حهبانییهیش ده‌كشێنه‌وه، به‌ڵام دواتر ئه‌مه ڕه‌ت كرایه‌وه، هۆكاری نهێنی جموجۆڵی ئه‌مه‌ریكییه‌كانیش بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ده‌نگۆی ئه‌وه له نێو خه‌ڵكی عێراق بڵاو نه‌بێته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان له‌كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه عێراقییه‌كان جێ ده‌هێڵن و به‌ره‌ی دژ به ئه‌مه‌ریكا ئه‌مه بقۆزنه‌وه و هێنده‌ی تر تووڕه‌یی خه‌ڵك به‌رانبه‌ر به ئه‌مه‌ریكا زیاد بكه‌ن.
میلیشیاكانی شیعه به‌و هه‌نگاوه زۆر دڵخۆشن و كۆرۆنا بووه‌ته هیوایه‌ك بۆ هاتنه‌دی خه‌ونه‌كه‌یان بۆ ده‌رچوونی ئه‌مه‌ریكییه‌كان له عێراق، چونكه پێشتر به ده‌ركردنی بڕیاریش له‌لایه‌ن په‌رله‌مان كه نوێنه‌رایه‌تی گه‌ل ده‌كات، نه‌یانتوانی له‌م هه‌نگاوه سه‌ركه‌وتوو بن، بۆیه ئه‌مه به ده‌سكه‌وتێكی گرنگ بۆخۆیان هه‌ژمار ده‌كه‌ن و له‌و بڕوایه‌دان كه ئه‌مه ده‌رفه‌تێكی زێڕینه و پێویسته بیقۆزنه‌وه، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كی كاتیش بێت.
ئه‌فسه‌رێكی فیرقه‌ی شه‌شی سوپای عێراق له‌وباره‌وه گوتی، كاروانی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هه‌رگیز بێ ڕه‌زامه‌ندی سوپا ده‌ست به جموجۆڵ ناكه‌ن، بگره له‌گه‌ڵ ئه‌وان ژماره‌یه‌كی زۆری ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی و سه‌ربازانی سوپای عێراقیش بوونیان هه‌یه، كه یاوه‌رییان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی رێگری بكه‌ن، له هه‌ر جۆره ده‌ستدرێژییه‌ك بۆ سه‌ر هێزه‌كان، كه ئامانجی میلیشیاكانی شیعه‌ی نزیك له كۆماری ئیسلامی ئێرانه.
گواستنه‌وه‌ی ئۆتۆمبێل و كه‌لوپه‌له سه‌ربازییه‌كان به ڕێی وشكایی و به هاوكاری سوپا ئه‌نجام ده‌درێت
ئه‌و ئه‌فسه‌ر بۆ ڕۆژنامه‌كه دووپاتی له‌وه كرده‌وه، له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو جموجۆڵه‌كانی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆر خێراتر بوون، له بنكه‌ی سه‌ربازی تاجی و بسمایهی باكور و باشووری به‌غدایش ده‌ستیان به ڕۆیشتن كردووه، له كاتێكدا پێشتر به‌رنامه‌یان وابوو كه هه‌موو هێزه‌كانیان له به‌غدا كۆ بكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه كه جموجۆڵی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق بۆ كشانه‌وه نییه، به‌ڵكوو بۆ گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن و دانانی پلانی گونجاوه بۆ هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر میلیشیاكانی شیعه له عێراق، به‌ڵام ئه‌مه به توندی ڕه‌ت كراوه‌ته‌وه، چونكه ته‌نیا هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نین، به‌ڵكوو هێزی وڵاتانی تری ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش له‌و پرۆسه‌یه به‌شدارن و عێراق جێ ده‌هێڵن.
ئه‌حمه‌د حه‌مدانی پسپۆری سیاسی له‌وباره‌وه
گوتی، ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی بڵاوكراونه‌ته‌وه، به ته‌واوی دوورن له ڕاستییه‌وه، چونكه دۆخی ئێسته هی كاری له‌مشێوه‌یه نییه، ئه‌وان بۆ خۆپارێزی و به‌شێوه‌یه‌كی كاتی بڕیاریان داوه، له عێراق بكشێنه‌وه و ئه‌و كاره‌یش له شه‌ودا ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له پارێزگاكان كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ كراوه، دوای بینینی خه‌ڵك له هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێله سه‌ربازییه‌كانی ئه‌وان ڕێنمایی و بڕیاره‌كان نه‌شكێنن و پێوه‌ی پابه‌ند بن.
به گوێره‌ی خه‌مڵاندنه نافه‌رمییه‌كان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌ی 10 هه‌زار سه‌رباز و ڕاوێژكاری له عێراق هه‌یه، به‌ڵام سه‌رچاوه فه‌رمییه‌كان دووپات له بوونی پێنج هه‌زار سه‌رباز و ڕاوێژكار ده‌كه‌نه‌وه، كه جیا له پاراستنی باڵوێزخانه و كونسوڵخانه و دامه‌زراوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، ئه‌ركی مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌كانی عێراقیشیان له ئه‌ستۆیه.