شه‌وی ڕابردوو په‌رله‌مانی به‌ریتانیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تای وه‌رزی به‌هاره‌یه‌تی، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسی ته‌شه‌نه‌ی زیاتری كۆرۆنا له وڵاته‌كه و بۆ پاراستنی گیانی په‌رله‌مانتاران و كارمه‌ندانی په‌رله‌مان، بڕیاری داخستنی ده‌رگای په‌رله‌مان و هه‌ڵپه‌ساردنی ده‌وام و كاركردنی دا.
پێشتر حكوومه‌تی
به‌ریتانیا داوای له په‌رله‌مان كرد، كه بڕیاری داخستنی په‌رله‌مان بخرێته ده‌نگدانه‌وه، به‌وهۆیه‌وه‌یش پرۆژه‌كه خرایه ده‌نگدانه‌وه و واده‌ی داخستنی په‌رله‌مان تا 21 نیسان/ئه‌پریل ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا پرۆژه بڕیارێكی تایبه‌ت به دیارییكردنی ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌ت بۆ حاڵه‌تی له‌ناكاو و فریاكه‌وتن له وڵات ده‌نگی له‌سه‌ر درا، كه به‌هۆی كۆرۆناوه ده‌سه‌ڵاتی پێویست دراوه‌ته حكوومه‌ت تا ڕێوشوێن و هه‌نگاوی گونجاو بگرێته‌به‌ر.
به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن دژی داخستنی په‌رله‌مان و ده‌سه‌ڵاته زۆره‌كانی حكوومه‌تن
یاساكه ده‌سه‌ڵاتی زۆر فره‌وانی به حكوومه‌ت داوه و ئه‌مه‌یش وایكردووه كه به‌ره‌ی ئۆپۆزسیۆن ڕه‌خنه‌ی توند له‌وباره‌وه بگرن، به‌وه‌ی حكوومه‌ت ده‌یه‌وێ ڕۆڵ و ئه‌ركی په‌رله‌مان په‌راوێز بخات و پرۆسه‌ی دیموكراسی له وڵات له‌كه‌دار بكات، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێ به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات توانیان بڕیاری داخستنی په‌رله‌مان و پرۆژه‌یاسای باری نائاسایی و ده‌سه‌ڵاته‌كانی حكوومه‌ت تێپه‌ڕێنن.
ئه‌م بڕیاره‌ی په‌رله‌مان له كاتێكدایه كه دۆخی به‌ریتانیا به ته‌واوی شێواوه و پێشتریش حكوومه‌ت ماوه‌ی سێ هه‌فته باری له‌ناكاوی ڕاگه‌یاند و هه‌موو جموجۆڵێكی له سه‌رتاسه‌ری وڵاته‌كه وه‌ستاند.