كۆمپانیای مارسیدسی ئه‌ڵمانی زانیاری له‌سه‌ر نوێترین ئۆتۆمبێلی بچووك و كه‌سی خۆی بڵاو كرده‌وه، كه به به‌هێزترین و پێشكه‌وتووترین ئۆتۆمبێلی گه‌نجان ناو ده‌برێ، كه زۆرترین تایبه‌تمه‌ندی و سه‌لامه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ر كراوه.
ئه‌و ئۆتۆمبێله ناوی ئه‌ی ئێم جی ئه‌ی 45 ئێسه و كێشه‌كه‌ی هه‌زار و 625 كیلۆگرام ده‌بێت و ده‌توانرێ خێراییه‌كه‌ی له 3.9 چركه بۆ 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێك به‌رز بكرێته‌وه و توانای خێراییه‌كه‌یشی 270 كیلۆمه‌تره له سه‌عاتێكدا، به‌هێزی و خێراییه‌كه‌یشی بۆ بزوێنه‌ره به‌هێزه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه چوار پستۆنه و هێزی ڕاكێشانی 415 ئه‌سپی هه‌یه و به سیسته‌می 4Matic كار ده‌كات و هه‌شت گێڕه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی بڵاو كراوه‌ته‌وه، ئه‌و ئۆتۆمبێله خێراییه‌كه‌ی زۆر به‌هێزه، بۆیه بووه‌ته جێی سه‌رسامی هه‌وادارانی ئۆتۆمبێله بچووك و خێراكان، چونكه توانای له ئۆتۆمبێله‌كانی پۆرش و ئستۆن مارتن به‌هێزتره.
ئۆتۆمبێله‌كه ڕكابه‌ری نوێترین ئۆتۆمبێلی پۆرش ده‌كات
ئۆتۆمبێله‌كه به دیزاینێكی ناوازه و سه‌رنجڕاكێش دروستكراوه و تایبه‌كان و ویله‌كه‌ی له‌جۆری ئۆتۆمبێله‌كانی پێشبڕكێن و ده‌رچه‌ی هه‌وای گه‌وره‌ی هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی خێراتربوونی بده‌ن.
میدیاكانی تایبه‌ت به بواری
ئۆتۆمبێل دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه نرخی ئه‌و ئۆتۆمبێله ده‌گاته 70 هه‌زار دۆلاری ئه‌مه‌ریكی و به چه‌ند جۆرێكه‌وه له‌مساڵ ده‌خرێته بازاڕه‌وه.