گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشكرای كرد، كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا و له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له عێراق، سه‌رجه‌م هێزه‌كانی فڕه‌نسا له ناوچه جیا جیاكانی عێراق ده‌ستیان به كشانه‌وه كرد.
لیوا عه‌بدولكه‌ریم خه‌له‌ف گوته‌بێژ به‌ناوی فه‌رمانده‌یی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ئاشكرای كرد، كه سه‌رجه‌م هێزه‌كانی فڕه‌نسا عێراقیان به‌جێهێشت و كه له بنكه‌یه‌ی هێزی ئاسمانی وه‌ك به‌شێك له هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان جێگیر ببوون.
زیاتر
گوتی، بڕیاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی فڕه‌نسا بۆ وڵاته‌كه‌یان به ڕێككه‌وتن بووه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق و له چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بووه، بۆ پاراستنی گیانی سه‌رباز و ڕاوێژكاران و گێڕانه‌وه‌یان بۆ لای خێزانه‌كانیان له وڵاتانی خۆیان.
پاش چیك فڕه‌نسایش سه‌رجه‌م هێزه‌كانی كشانده‌وه
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان فڕه‌نسا نزیكه‌ی 200 سه‌ربازی له عێراق له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان بڵاوه پێكردبوو، كه 160یان ئه‌ركیان بریتی بوو له مه‌شق و ڕاهێنانكردن به هێزه‌كانی عێراق له سه‌ربازگه جیا جیاكانی وڵاته‌كه.
ئه‌م هه‌نگاوه‌ی فڕه‌نسا له كاتێكدایه هه‌ر دوێنێ وه‌زاره‌تی به‌رگری كۆماری چیك بڕیاری كشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كانی له عێراق ده‌ركرد، به‌هۆی بوونی هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌ناهی و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق، هاوكات هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكایش ماوه‌یه‌كه ده‌ستیان به كشانه‌وه كردووه و له ڕۆژانی ڕابردوویش بنكه‌ی سه‌ربازی قائیم له سنووری پارێزگای ئه‌نبار ڕاده‌ستی هێزه‌كانی عێراق كرایه‌وه.