ڕۆژنامه‌ی ئاتلایاری ئیسپانی ڕاپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێیدا دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه سه‌ره‌ڕای كشانه‌وه‌ی كاتی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق، به‌ڵام واشنتن بڕیاری داوه و خه‌ریكی پلاندانان و جێبه‌جێكردن و دروستكردنی بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نوێ تایبه‌ت به خۆیه‌تی تا له عێراق دروستی بكات.
ڕۆژنامه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و بنكه سه‌ربازییه نوێیه تایبه‌ت ده‌بێ به هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سیسته‌می دژه مووشه‌كی پاتریۆتیشی لێ جێگیر ده‌كرێ، ئه‌مه‌ریكا متمانه‌ی به بنكه سه‌ربازییه‌كانی تر نییه تا ئه‌و سیسته‌مه مووشه‌كییه‌ی لێ جێگیر بكات، بۆیه بڕیاری داوه له باكوری شارۆكه‌ی هیتی و له ناوچه‌ی ئوم سمیجی پارێزگای ئه‌نبار و له نزیك سنووره‌كانی سووریا بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نوێ دروست بكات.
سه‌ربازگه‌كه ته‌نیا بۆ ئه‌مه‌ریكییه‌كان دروست ده‌كرێ و سیسته‌می دژه مووشه‌كی پاتریۆتی لێ داده‌نرێت
له به‌شێكی تری راپۆرتی ڕۆژنامه‌كه هاتووه، دیارییكردنی ئه‌و ناوچه‌یه و دروستكردنی ئه‌و بنكه سه‌ربازییه به پشتبه‌ستن بووه به ئه‌ندازه‌ی سه‌ربازی، بۆیه‌یش له‌و ناوچه‌یه دروستكراوه، بۆ ئه‌وه‌ی سیسته‌می مووشه‌كی پاتریۆت بتوانێ سه‌رجه‌م بنكه سه‌ربازییه‌كانی تر بپارێزێ، كه ئه‌مه‌ریكییه‌كانی تێدایه له ناوچه جیا جیاكانی عێراق، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌ر حاڵه‌تێكی له‌ناوكاو وه‌ڵامی گونجاو و به‌هێز به‌خێرایی بداته‌وه.
له‌باره‌ی ڕووبه‌ڕووی بنكه‌كه و كاتی ته‌واوبوونی هیچ زانیاری نه‌خراوه‌ته ڕوو، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مه‌ریكا زۆرینه‌ی ڕه‌های سه‌ربازانی بۆ ئه‌و بنكه‌یه بگوازێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا له عێراق كۆنتڕۆڵ ده‌كرێت.