سه‌رۆكی توركیا رای گه‌یاندووه كه توركیا ده‌توانێ له ماوه‌ی دوو یان سێ هه‌فته‌دا كۆنترۆڵی ڤایرۆسی كۆرۆنا بكات.
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" هه‌واڵه‌كه‌ی له ته‌له‌ڤزیۆنێكی توركیا وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا رای گه‌یاندووه، توركیا توانای كۆنترۆڵكردنی كۆرۆنای له‌ماوه‌ی دوو یان سێ هه‌فته‌دا هه‌یه، هه‌وڵ ده‌درێ كه‌مترین زیانمان به‌ربكه‌وێت.
تا ئێسته له توركیا دوو هه‌زار و 433 تووشبووی كۆرۆنا هه‌ن و له‌ناویاندا 59یان گیانیان له ده‌ست داوه.
له توركیا دوو هه‌زار و 433 تووشبووی كۆرۆنا هه‌ن
ئه‌ردۆغان له رێی ته‌له‌ڤزیۆنه‌وه گوتوویه‌تی، ئێمه به چه‌ندان سیناریۆ ئاماده‌كاریمان كردووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی كۆرۆنا له هاووڵاتییانمان.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌باره‌ی كۆرۆناوه بڵاو كراونه‌ته‌وه، له دنیادا نزیكه‌ی 400 هه‌زار كه‌ش تووش بوون و نزیكه‌ی 20 هه‌زار كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.