پسپۆڕانی ئابووری و دارایی پێشبینی ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت له ئاستی ئێسته‌یدا بمێنێته‌وه و سعوودیه له سیاسه‌تی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت به‌رده‌وام بێت، ئه‌وا له داهاتوودا ته‌نگژه‌ی دارایی به‌ربینگیان پێ ده‌گرێت.
سپوتنیك بڵاوی كرده‌وه، وڵاتانی كه‌نداو له رابردوودا به‌هۆی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت توانیان سامانێكی زۆر بۆ خۆیان كۆ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت نزم بێت، ئه‌وا به‌مزووانه سامانه‌كانیان ته‌واو ده‌بێت و تووشی گه‌وره‌ترین ته‌نگژه‌ی دارایی ده‌بن.
دێڤد فیكینگ یه‌كێك له‌و ئابووریناسه ناسراوانه‌یه كه پێشبینی دۆخكه‌ی كردووه و ده‌ڵێ، دراو و زێڕی یه‌ده‌گی سعوودیه رۆژ به رۆژ كه‌م ده‌كات و كۆی ئه‌و سامانه‌یان 0.1%ی كۆی داهاتی نه‌پاڵاوتووی نیشتمانی‌یان پێك ده‌هێنێت له كاتێكدا تا ساڵی 2018 قه‌باره‌كه سه‌رووی 50% بووه.
داهاتی شه‌ش وڵاتی كه‌نداو سه‌رووی 500 ملیار دۆلار كه‌می كرد
ئه‌و ئاماژه به ته‌نگژه‌ی دارایی رابردوو ده‌كات كه داهاتی شه‌ش وڵاتی كه‌نداو سه‌رووی 500 ملیار دۆلار كه‌می كرد و ئه‌گه‌ر تا ساڵی 2024 داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت به‌رز نه‌بێته‌وه، له ده‌یه‌ی داهاتوودا چ پاره‌ی پاشه‌كه‌وتیان هه‌یه ته‌واو ده‌بێت و هیچیان بۆ نامێنێته‌وه. هاوكات نووسیویه‌تی ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت 20 دۆلار بێت، ئه‌و سامانه‌یان زۆر زووتر له كاتی دیاریكراو ته‌واو ده‌بێت.
به‌پێی ئاماری سندووقی نێوده‌وڵه‌تی دراو ئه‌گه‌ر نرخی نه‌وت له نێوان 50 تا 54 دۆلار جێگیر بكرێ، هێشتا زێڕی یه‌ده‌گی سعوودیه تا چوار ساڵی تر به قه‌باره‌ی كۆی خه‌رجیی پێنج مانگی هاورده له كه‌میی ده‌دات.
جێی باسه سعوودیه و رووسیا كه‌وتوونه‌ته ململانێی فرۆشتنی نه‌وت و به‌و هۆیه‌وه نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له سه‌رووی 45 دۆلاره‌وه بۆ خوارووی 25 دۆلار دابه‌زی. ئێسته هه‌ر به‌رمیلێك له نه‌وتی برێنت به 27 دۆلار ده‌فرۆشرێت.