وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا سه‌رقاڵی هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پشووه‌كان له‌و وڵاته درێژ بكاته‌وه و دامه‌زراوه‌ی رۆبێرت كۆخیش هۆشداری ئه‌وه ده‌دات ئه‌ڵمانیا به‌ره‌و دۆخێكی مه‌ترسیدار هه‌نگاو ده‌نێت.
تا سێ هەفتەی دیکە ڤایرۆسەکە بەردەوام لە گەشەکردن دەبێت
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 26ی ئادار، ئاژانسی هه‌واڵی
دویچه‌وێله له زاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئه‌ڵمانیا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌هۆی ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رقاڵی تاوتوێكردنی ئه‌وه‌ین كه پشووه‌كان بۆ سێ تا چوار هه‌فته‌ی تر درێژ بكه‌ینه‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به هاوكاری حكوومه‌ت خه‌ریكی به‌راوردكردنی دۆخه‌كه‌ن و گفتوگۆ له‌سه‌ر كه‌ره‌نتینه‌كردنی هه‌ندێك شار و قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ ده‌كرێت.
ئه‌گه‌رچی تا ئێسته ئه‌ڵمانیا به‌راورد به رێژه‌ی تووشبووانی كه‌مترین ئاماری گیان له‌ده‌ستدانی به‌هۆی كۆرۆناوه تۆمار كردووه، به‌ڵام دامه‌زراوه‌یه‌كی ته‌ندروستی ئه‌و وڵاته هۆشداری ده‌داته حكوومه‌ت.
لۆتار ڤیله‌ر سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌ی پزیشكی رۆبێرت كۆخ ده‌ڵێ، ئه‌گه‌ر هه‌یه ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئه‌ڵمانیا تا سێ هه‌فته‌ی تر له گه‌شه‌كردن نه‌وه‌ستێت و به‌رده‌وام بڵاو ببێته‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و داتایانه‌ی كۆمان كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌ڵمانیا ده‌چێته قۆناغێكی مه‌ترسیداره‌وه و ئه‌گه‌ر هه‌یه ژماره‌ی تووشبووان به رێژه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌رز ببێته‌وه.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، ده‌بێ ئیتر ئه‌و تێڕوانینانه وه‌لا بنرێن كه كه‌سانی ته‌ندروست و به‌تایبه‌ت گه‌نجان مه‌ترسییان له‌سه‌ر نییه، ده‌بێ چاوه‌ڕوان بكه‌ین گه‌نجانیش به شێوه‌یه‌كی قورس گیرۆده‌ی ئه‌و ڤایرۆسه ببن و ته‌نانه‌ت به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست بده‌ن.
تا ئێسته له ئه‌ڵمانیا 36 هه‌زار كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و 190 كه‌سیش به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه كه ئه‌مه‌یش كه‌مترین ئاماری مردنه له‌چاو ئه‌و رێژه زۆره‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون.