رۆڵی جلوبەرگ لە گواستنەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

:: PM:05:59:26/03/2020 ‌

لەو ساتەدا كە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە زۆرینەی وڵاتانی دنای بڵاو بووەتەوە و خەڵكەكەیش هەموو رێوشوێنێكی خۆپارێزیان وەرگرتووە وەك لێكدووركەوتنەوە و شووشتن و پاكراگرتنی جەستە و جلوبەرگ و دەوروبەریان، زۆرێك رەنگە بیر لەوە بكەنەوە و بپرسن ئاخۆ جلوبەرگ ڤایرۆسەكە دەگوازێتەوە؟
زیاترین گواستنەوە لە رێگەی شلەی پڕژیووی كۆكە و پژمینەوە دەبێت
وەك كەناڵی "فۆكس نیوز"ی ئەمەریكی باسی دەكات كە سەرەڕای ئەوەی زانیارییەكان تا ئێستەیش لەبارەی ڤایرۆسەكە تەواو ئاشكرا نیین، بەڵام سەنتەری ئەمەریكی بۆ نەهێشتنی نەخۆشییەكان خۆپاراستن لێیان دووپاتی دەكاتەوە كە زیاتر گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لە كەسێكی تووشبوو بۆ كەسی ئاسایی لە رێگەی شلەی پڕژیووی هەناسەوە دەبێت، واتە ئەو شلەی لەكاتی كۆكین و پژمین لە دەم و لووتی تووشبوو تا دووری كەمتر لە دوو مەتر دەپڕژێت. 

رۆبەرت ئاملەر، سەرۆكی پزیشكانی دێرین لەو سەنتەرە دەڵێت، پێویستە هەر كە هاتیتەوە ماڵەوە لای دەرگا پاڵتۆ و چاكەت و پێڵاوەكەت دابكەنیت، بەڵام پێویست بە گۆڕینی تەواوی جلوبەرگت ناكات بۆ خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە، چونكە گۆڕینی تەواوی جلوبەرگ زێدەڕۆییە و ئەوانە سەرچاوەیەكی مەترسی بڵاوبوونەوەی نەخۆشیەكە نین، مەگەر جلوبەرگێك نەخۆشێك پۆشیبێتی و بەسەریدا پژمی بێت یان كۆكی بێت و لەكاتی نەخۆشییەكەیدا ماوەیەكی دوور و درێژ پۆشیبێتی، بۆیە بەگشتی جلوبەرگ سەرچاوەیەكی گواستنەوەی ئەو ڤایرۆسە نییە. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل