له پێشانگه‌یه‌كی تایبه‌تی مۆبایلدا له وڵاتی چین، به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای شاومی ڕای گه‌یاند، یه‌كێك له ناوازه‌ترین مۆبایله‌كان ده‌خه‌ینه بازاڕه‌وه كه له‌ڕووی سیستمی ناوه‌وه و كامێراوه ڕاكابه‌ری دنیا ده‌كات.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی شاومی له جۆری "Redmi K30 Pro Zoom"ـه و ئێسته له بازاڕه‌كان به‌رده‌سته به به‌هێزترین سیستم و باشترین كامێرا.
مۆبایلەکە كامێرای پێشه‌وه‌ی 20 مێگاپێسكڵه و كامێرای دواوه‌ی 64 مێگاپێكسڵه
شاومی زیاتر له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه گوتی، مۆبایله‌كه ئێسته له بازاڕه‌كانی دنیا به‌رده‌سته، هه‌روه‌ها مۆبایله‌كه دیزاینێكی زۆر جوانی و ناوازه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵیدا شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی بۆ داده‌نرێت كه 6.67 ئینجه و به وێنه‌ی 4K كارده‌كات. جگه له‌وه‌یش سیستمی پرۆسێسه‌ری سناپ دراگۆنی 865ی بۆ دانراوه و ڕامی هه‌شت گێگابایته، ئه‌وه‌یش گوتراوه كامێرای پێشه‌وه‌ی 20 مێگاپێسكڵه و كامێرای دواوه‌ی 64 مێگاپێكسڵه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 563 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
شاومی یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی چین بۆ دروستكردنی ئامێری ئه‌لیكترۆنی و لاپ‌تۆپ و مۆبایل، ئه‌و كۆمپانیایه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته شاری "بیجینگ" و له شه‌شی نیسانی ساڵی 2010 دامه‌زراوه و یه‌كه‌م مۆبایلی زیره‌كی له ئابی 2011 دا خسته بازاڕه‌كانه‌وه و ئێسته‌یش یه‌كێكه له‌و كۆمپانیایانه‌ی كه ساڵانه و مانگانه مۆبایلی خاوه‌ن كوالێتی باش و به‌هێز ده‌خاته بازاڕه‌كانی دنیا.