مێیینە توانای رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنای زیاترە

:: PM:09:36:26/03/2020 ‌

توێژینەوەكان باسی ئەوە دەكەن كە ژنان توانای رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنایان زیاترە، شارەزایەكی ئیتاڵی لە بەرگریزانی كە وڵاتەكەی لە پلەی یەكەم دێت لە جیهان لەبارەی ژمارەی حاڵەتەكانی مردن، دووپاتی كردەوە كە ژنان بەهۆی جین و هۆڕمۆنەكانیان بەرگریان بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا زیاترە بە بەراورد بە پیاوان.
كۆرۆنا جیاوازی لە نێوان رەگەزەكان دەكات
ئەلبرتۆ مانتۆفانی، مامۆستا لە زانكۆی هیومانیتاس بۆ زانستی پزیشكی ئەمڕۆ پێنجشەم لە لێدوانێكی بۆ كۆمەڵەی راگەیاندنی نێودەوڵەتیی "ئەدنكرۆنۆس"ی ئیتاڵی زیاتر گوتی، لە هەرێمی لوپاردیا كە زیاترین تووشبوو و مردنی بەو ڤایرۆسە هەیە، 82%ی نەخۆشەكان لە چاودێری چڕی بۆ نەخۆشی كۆڤید19 تەرخان كراوە، پیاون.  

روونی كردەوە، بەشێوەیەكی گشتی زانیارییەكانی هەن ئاماژە بۆ بوونی جیاوازی لە مردن و حاڵەتە مەترسیدارەكان بە رێژەی دوو هێند لە پیاوان دەكەن، ئەوەیش دەری دەخات كە رەگەزی مێیینە بەرگریان بۆ هێرشەكانی ڤایرۆسەكە زیاترە.

ئەو شارەزایە ئیتاڵییە ئاماژەی كرد كە هۆكاری ئەو جیاوازییە لە ژنان بۆ جین و هۆڕمۆنەكانیان دەگەڕێتەوە و سێ لێكدانەوەیش هەیە، یەكەمیان بە كورتی بریتییە لەوەی سیستەمی بەرگریی لەشی ژن لەوەی پیاو بەهێزترە. 





وشە - مه‌حموود ئیسماعیل

ئه‌م بابه‌ته 179 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌