كۆمپانیای شۆڤلێت ڕای گه‌یاند كه یه‌كێك له به‌هێزترین پیكابه‌كانیان له جۆری سیلڤرادۆ بۆ ساڵی داهاتوو نمایش كرد كه له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه دنیا شۆك ده‌كات.
شاره‌زاین له ماڵپه‌ڕی "
caricos" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای شۆڤلێت وه‌ك یه‌كێك له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا هه‌ستا به دروستكردنی پیكابێك كه له ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌مه‌كانبێ و هیچ كۆمپانیایه‌ك نه‌توانێت ڕكابه‌ری بكات، پیكابه‌كه له جۆری "Silverado"ی مۆدێل 2021 و له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه گۆڕانكاری ته‌واویی تێدا ئه‌نجام دراوه.
پیكابه‌كه له جۆری "Silverado"ی مۆدێل 2021 و له‌ڕووی دیزاین و هێزه‌وه گۆڕانكاری ته‌واویی تێدا ئه‌نجام دراوه
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌ی بۆ ئه‌م ئۆتۆمبێله ئه‌نجام دراوه، ئه‌ندازیارانی میكانیكی سه‌رسامبوون به‌هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله، ئه‌مه‌یش جگه له‌وه‌ی له‌ڕووی هێزی بزوێنه‌ر و پته‌وی بۆدییه‌كه‌یه‌وه ناوازه‌ترینه، پیكابی سیلڤرادۆ بزوێنه‌ره‌كه‌ی 5.7 لیتره له‌گه‌ڵ هێزی 678 ئه‌سپی هه‌یه و هه‌شت پستۆنه و نرخه‌كه‌یشی له 50 هه‌زار دۆلاره‌وه ده‌ست پێ ده‌كات.
شۆڤرلێت یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و دنیا بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێلی به‌هێز. ئه‌و كۆمپانیایه له سێی ئه‌یلوولی ساڵی 1911 له‌سه‌ر ده‌ستی "لویس شۆڤلێت و ویڵیام دورانت"، دامه‌زراوه و ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه به یه‌كێك له باشترین كۆمپانیاكان داده‌نرێت بۆ دروستكردنی ئۆتۆمبێل له دنیادا.