ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا فه‌رمانی به فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا داوه، كه پلانڕێژی بكه‌ن بۆ هێرشكردنه سه‌ر میلیشیا شیعه‌كانی سه‌ر به ئێران له عێراق.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، پنتاگۆن هه‌فته‌ی ڕابردوو داوای له فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی كردووه، كه پلان و ئاماده‌كاری ته‌واو بكه‌ن، بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی فره‌وان بۆ وێرانكردنی میلیشیاكانی سه‌ر به كۆماری ئیسلامی ئێران له عێراق، كه هه‌میشه سه‌رچاوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ن بۆ هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكان.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، كه فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق هۆشداری به پنتاگۆن داوه، كه ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی له‌وشێوه‌یه مه‌ترسی هه‌یه شه‌ڕێكی خوێناوی به‌دوای خۆیدا بهێنێت و دواجار سه‌ربكێشێ بۆ شه‌ڕ له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی ئێران.
پۆمپیۆ و رۆبێرت ئۆبراین سوورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هێرشێكی گه‌وره بۆ سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران له عێراق
رۆبێرت وایت فه‌رمانده له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ
نیویۆرك تایمز دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌نجامدانی هه‌ڵمه‌تێكی له‌وشێوه‌یه، جیا له‌وه‌ی دۆخه‌كه به ته‌واوی ئاڵۆز ده‌كات، هاوكات پێویستی به ڕه‌وانه‌كردنی هه‌زاران سه‌ربازی تری ئه‌مه‌ریكایه بۆ عێراق و هاوكات سه‌رنجی هێزه‌كان له‌سه‌ر جموجۆڵی پاشماوه‌كانی داعش له ناوچه‌كه لا ده‌بات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، هه‌ریه‌ك له مایك پۆمپیۆی وه‌زیری ده‌ره‌وه و رۆبێرت ئۆبراینی ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا فشاری زۆریان دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی پنتاگۆن ده‌ست به‌و هه‌ڵمه‌ته بكات، بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عێراق و ئێران به ده‌رفه‌تێكی باش ده‌زانن بۆ ئه‌وه‌ی گورزی گه‌وره له میلیشیاكان بسرهوێنرێ و ئێرانیش به‌هۆی خراپی دۆخی ئابووری و ته‌شه‌نه‌ی به‌رده‌وامی كۆرۆنا توانای ئه‌وه‌ی نابێ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه.