له رووداوه زۆر ده‌گمه‌نه‌كان، تووشبوونی پشیله‌یه‌كه به ڤایرۆسی كۆرۆنا و له‌دوای پشكنینیش، ده‌رده‌كه‌وێ له خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بووه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" هه‌واڵه‌كه‌ی له پێگه‌ی "برۆكسل تایمز"ی به‌لجیكی وه‌رگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ده‌سته‌ی ته‌ندروستیی به‌لجیكایی رایان گه‌یاندووه، ژنێكی به‌لجیكی كه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، له‌ڕێی ئه‌وه‌وه پشیلهكهشی تووش بووه.
پێگه‌كه له‌سه‌ر زاری پڕۆفیسۆر ستیڤن جۆست بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له كۆلیجی ڤێته‌رنه‌ری كاتێك پشكنینیان بۆ پشیله‌یه‌ك كردووه كه نیشانه‌كانی كۆرۆنای پێوه بووه، دوای پشكنین دڵنیا بوون له‌وه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه.
دوای پشكنین دڵنیا بوون له‌وه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه بووه
زیاتر روونی كردووه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان كردووه، ده‌ركه‌وتووه خاوه‌نی پشیله‌كه ژنێكه و به‌رله مانگێك تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، له‌وه‌ش زیاتر بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه پشیله‌كه ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌یه تووش بووه و دڵنیا بوون له‌وه‌ی له خاوه‌نه‌كه‌یه‌وه تووشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه.
له‌باره‌ی نیشانه‌كانی نه‌خۆشییه‌كه به پشیله‌كه‌وه گوتی، تووشی سكچوونی زۆر بووه و له‌گه‌ڵیدا تووشی هه‌ناسه‌ته‌نگی بووه، له دواییدا سه‌رجه‌م نیشانه‌كانی كۆرۆنای لێ ده‌ركه‌وتووه.
ئه‌و پڕۆفیسۆره ئه‌وه‌شی گوتووه كه زۆرجار مرۆڤ له ئاژه‌ڵه‌وه تووشی نه‌خۆشی ده‌بێت و ڤایرۆس وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام له ئاژه‌ڵه‌وه بۆ مرۆڤ زۆر ده‌گمه‌نه. تا ئێسته سێ حاڵه‌تی له‌و جۆره له دنیادا ئاشكرا بوون، ئه‌وانیش تووشبوونی دوو سه‌گ به ڤایرۆس له خاوهنهكهیانهوه له هۆنگ كۆنگ، سێیه‌میشیان ئه‌م پشیله‌یه‌ی به‌لجیكایه.