بەگوێرەی راپۆرتێكی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان، پێشبینی كراوە ئەمشەو لە سەنتەری هەولێر بارانی بەلێزمە ببارێت و هەورە برووسكەیشی لەگەڵ بێ.
كەشناسی پێشبینی كردووە كە ئەمشەو 15 بۆ 20 ملیم باران ببارێت
ئەمڕۆ شەموو 28ی ئادار، بەرێوەبەرایەتی گشتیی بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان دووپاتی كردووەتەوە كە شەپۆلێكی باران و هەورە برووسكە بەرێوەیە و لەمشەوەوە دەست پێ دەكات.
كەشناسی پێشبینی كردووە كە ئەمشەو 15 بۆ 20 ملیم باران ببارێت. ئەوەیش مەترسی كۆبوونەوەی ئاو و لافاوی لێ دەكرێ.
لەلایەكی ترەوە بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر ئاگەدارییەكی بڵاو كردووەتەوە و رای گەیاندووە، كەشوهەوای ئەمشەو لە هەولێر جیاواز دەبێت، بۆیە لەكاتی هەر رووداوێك و كۆبوونەوەی ئاو پێویستە هاووڵاتییان پێوەندی بە ژمارە تەلەفۆنی ١١٥ یان ١٢٥ بكەن.
چەند گەڕەكێكی هەولێر تا ئێستە چارەسەری پێویستیان بۆ نەكراوە بۆ ئەوەی لەكاتی بارانی بە لێزمە و كۆبوونەوەی ئاو پارێزراو بن و لافاو هەڵنەستێ.