رووسیا پێكوتەیەك لە دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا پەرە پێ دەدات

:: PM:07:19:28/03/2020 ‌

ئاژانسی فیدرالی رووسیا بۆ پزیشكی و بایۆلۆجی رای گەیاند كە توانوویەتی پەرە بە چارەسەریەك بۆ ئەو نەخۆشییە بدات كە ڤایرۆسی كۆرۆنا تووشی مرۆڤی دەكات، ئەوەیش لەسەر بنەمای پێكوتەی "مفلۆكوین"ی دژ بە نەخۆشی مەلاریا. 
كێبەركێی دۆزینەوەی چارەسەری كۆڤید19 بەردەوامە
ئاژانسەكە لە بەیاننامەیەكدا رای گەیاند، سەنتەری زانستی بۆ بەرهەمهێنان "فارم زاشیتا"ی سەر بە ئاژانسەكە سەركەوتووە لە دانانی پلانێك بۆ چارەسەركردنی پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر بنەمای پێكوتەی "مفلۆكوین"ی دژ بە مەلاریا، ئەوەیش بە سوودوەرگرتن لە ئەزموونی چین و ئیسپانیا.

زیاتر گوتی، ئەو دەرمانە نوێیە توانای زۆرە بۆ رێگرتن لە شێوانی خانەكانی لەش بە هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و رێگریش لە زۆربوونی دەكات، لەوكاتەی كاریگەریی مفلۆكین، كە پەكخەری بەرگری لەشە، رێگری لە چالاكبوونی وەڵامانەوە بۆ هەوكردن دەكات كە ڤایرۆسەكە دروستی دەكات.

ئاژانسەكە دووپاتی كردەوە، ئەوكات پێدانی ئەنتی بایۆتیك لە كۆمەڵەی ماكرۆلید و پەنسلینی دەستكردن بە نەخۆش نابێتە هۆی تووشبوونی بە هەوكردنی بەكتریایی ڤایرۆسی كە لە ئەنجامی تووشبوونی لاوەكی دروست دەبێت، بەڵكو دەبێتە هۆی زیادبوونی مادەكە لە پلازمای خوێن و سییەكان، بەوەیش دەبێتە چارەسەرێكی كاریگەر بۆ نەخۆشان.

بەپێی بەیاننامەكە شارەزایانی سەنتەری "فارم زاشیتا"، ئەو شێوازە چارەسەریەیان بە رەچاوكردنی رێنوێنییەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانیدا پەرە پێ داوە و ئاماژەی كرد كە ئاژانسەكە پێشنیازێكی پێشكەیش وەزارەتی تەندروستی رووسیا كردووە بۆ پێڕەوكردنی دەرمانەكە و پلانی چارەسەریەكە بۆ خۆپاراستن و دەستنیشانكردنی نەخۆشی گۆڤید19. 




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل