كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕای گه‌یاند كه ئه‌مرۆ ماڵپه‌ڕێك و ئاپێكی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا به چه‌ندان زمانی جیاواز دروست كردووه كه له‌ڕێیه‌وه ده‌توانی زانیاریی له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه وه‌ربگریت.
ماڵپه‌ڕی"
theverge"ی ته‌كنه‌لۆجی ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه ئه‌پڵ هه‌م ماڵپه‌ڕ هه‌میش ئاپێكی تایبه‌تی دروست كردووه كه له‌ڕێیه‌وه هۆشیاریی و زانیاریی له‌گه‌ڵ پرسیار و وه‌ڵام له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروست كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتییان و ئه‌و كه‌سانه‌ی زانیاری‌یان له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كه‌وه نییه ته‌واوی زانیارییه‌كان له‌باره‌یه‌وه وه‌ربگرن.
هه‌م ماڵپه‌ڕه‌كه هه‌میش ئاپه‌كه به‌ناوی "covid 19 screen tool"ه‌وه دروستكراوه
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه هه‌م ماڵپه‌ڕه‌كه هه‌میش ئاپه‌كه به‌ناوی "covid 19 screen tool"ه‌وه دروستكراوه و تا ئێسته چ زانیارییه‌ك هه‌یه و كۆكراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی ڤایرۆسی كۆڤید 19 یان كۆرۆنا تێیدایه‌تی.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.
ڤایرۆسی كۆڕۆنا "Coronavirus" گرووپێك ڤایرۆسن كه تووشی مرۆڤ ده‌بن، له مرۆڤه‌كاندا، ده‌بێته ھۆی ژه‌ھراویبوونی ھه‌ناسه‌دان به نه‌رمی، به‌ڵام له ھه‌ندێك باردا ده‌كرێ كوشنده بێت.