به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی زانایانی بوار ته‌ندروستی له چین كردوویانه، ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و دواتر چاك بوونه‌ته‌وه، له‌دوای چاكبوونه‌وه‌یش ڤایرۆسه‌كه نزیكه‌ی یه‌ك هه‌فته له جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وجا له‌ناو ده‌چێت.
ڤایرۆسه‌كه نزیكه‌ی یه‌ك هه‌فته له جه‌سته‌دا ده‌مێنێته‌وه
به‌پێی پێگه‌ی "
ئیلاف" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، تیمێكی نێوده‌وڵه‌تی له زانایان له سه‌نته‌ری په‌كین، توێژینه‌وه‌كیان كردووه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه، كاتێ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌چێته جه‌سته‌ی كه‌سێكه‌وه، له‌دوای چاكبوونه‌وه‌ی كه‌سه‌كه‌یش، ڤایرۆسه‌كه نزیكه‌ی یه‌ك هه‌فته له جه‌سته‌دا ده‌مێنێته‌وه ئه‌وجا به‌یه‌كجاری له‌ناو ده‌چێت.
زیاتر دووپات ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وانه‌ی له‌دوای تووشبوون و پاشان چاكبوونه‌وه‌یان، ئه‌و ڤایرۆسه "كۆفید 19" ماوه‌ی یه‌ك تا هه‌شت رۆژ له جه‌سته‌دا ده‌مێنێته‌وه، بۆیه زانایان پێیان وایه زۆر پێویسته ئه‌وانه‌ی له كه‌ره‌نتین ده‌مێننه‌وه و یان ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن و چاك ده‌بنه‌وه، ماوه‌ی چاودێرییان درێژتر بكرێته‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیای گرتووه‌ته‌وه و تووشبووان به كۆرۆنا سه‌رووی 600 هه‌زار كه‌سی گرتووه‌ته‌وه، هاوكات نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.