به‌هۆی قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ له وڵاتانی دنیا به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، هه‌مان قه‌ده‌غه‌كردن تونسی گرتووه‌ته‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه له‌ماڵه بێزار نه‌بن، هونه‌رمه‌ندێكی سه‌ماكار گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تۆمار كردووه و تێیدا سه‌ما بۆ خه‌ڵك ده‌كات.
له‌رێی فهیسبووكهوه دێمه ناو ماڵه‌كانتان و سه‌ماتان بۆ ده‌كه‌م
به‌پێی ئاژانسی "
رۆیته‌رز" "نه‌رمین"ی سه‌ماكار كه هونه‌رمه‌ندێكی دیاری بواری سه‌مایه له تونس و هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی كه تێیدا سه‌مای كردووه، له‌ڕێ تۆڕی فهیسبووكهوه بڵاوی ده‌كاته‌وه.
نه‌رمینی سه‌ماكار به خه‌ڵكی تونس ده‌ڵێ، ئێوه ته‌نیا له ماڵه‌كانتان دابنیشن و مه‌چنه ده‌ره‌وه و خۆپارێزی بكه‌ن، من ئاماده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئێوه بێزار نه‌بن، له‌رێی فهیسبووكهوه دێمه ناو ماڵه‌كانتان و سه‌ماتان بۆ ده‌كه‌م.
ئاژانسه‌كه ئه‌وه‌ی گوتووه كه گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ی نه‌رمین له یه‌ك رۆژدا 130 هه‌زار بینه‌ری هه‌بووه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه تا دوێنێ شه‌موو تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له تونس، گه‌یشتووه‌ته 227 كه‌س و له‌ناویاندا شه‌ش كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.
ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م وڵاتانی دنیای گرتووه‌ته‌وه و تووشبووان به كۆرۆنا سه‌رووی 600 هه‌زار كه‌سی گرتووه‌ته‌وه، هاوكات نزیكه‌ی 30 هه‌زار كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه.