میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه گیراوه بیانییه‌كانی داعش له گرتووخانه‌ی حه‌سه‌كه ده‌ستیان به دروستكردنی ئاڵۆزی كردووه و هه‌وڵی ڕاكردن ده‌ده‌ن و هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش حاڵه‌تی ئاماده‌باشی ته‌واویان ڕاگه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له هه‌ڵاتنیان بكه‌ن.
سه‌رچاوه‌كان له حه‌سه‌كه به كه‌ناڵی "
ڕووسیا توده‌ی"یان ڕاگه‌یاندووه، كه چه‌كداره گیراوه‌كانی داعش له گرتووخانه‌ی حه‌سه‌كه، ئاڵۆزی و پشێوییه‌كی گه‌وره‌یان دروستكردووه و ده‌یانه‌وێ به‌ندیخانه‌كه بشكێنن و ڕابكه‌ن.
گیراوانی داعش هه‌وڵی شكاندنی به‌ندیخانه و هه‌ڵاتن ده‌ده‌ن
ئاماژه‌ی داوه، كه له به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌وڵه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، هێزی زیاتریان ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌كه كردووه و ناوچه‌ی گه‌ڕه‌كی غوێرانی باشووری حه‌سه‌كه‌یشیان به ته‌واوی گه‌مارۆداوه كه گرتووخانه‌كه‌ی تێدایه، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری شكاندنی گرتووخانه‌كه‌یش به‌ربه‌ستی دووه‌م هه‌بێ له به‌رده‌م چه‌كداره گیراوه‌كان و نه‌توانن ڕا بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌و كه‌ناڵه ڕووسیا، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانیش له دۆخه‌كه ئاگادار كراونه‌ته‌وه و له ئاسمانی ناوچه‌كه به چڕی ده‌سووڕێنه‌وه، هاوكات به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه چوونه‌ته شوێنه‌كه و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی هه‌سه‌ده بڵاوبوونه‌ته‌وه و گه‌مارۆی ته‌واوه‌تی خراوه‌ته سه‌ر گرتووخانه‌كه.
...