بێڵ گیتس له دامه‌زرێنه‌رانی كۆمپانیای مایكرۆسۆف و بازرگانی ده‌وڵه‌مه‌ند و ناسراوی ئه‌مه‌ریكا، به توندی رخنه له سیاسه‌ت و پلانه‌كانی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌گرێت.
ئه‌و ده‌ڵێت ته‌نیا كه‌ره‌نتینكردنی چه‌ند ویلایه‌تێك دادی ئه‌مه‌ریكا نادات، بۆیه پێشنیار ده‌كات ئه‌گه‌ر ته‌واوی ویلایه‌ته‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه‌ره‌نتین بكرێن، ئه‌وا تا كۆتایی مانگی نیسان پاشه‌كشه به كۆرۆنا ده‌كرێت.
گیتس ئاماژه به سیاسه‌ته‌كانی چین ده‌كات كه له ماوه‌ی شه‌ش هه‌فته‌دا توانی دۆخه‌كه تێپه‌ڕێنێت، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌بوو كه‌ره‌نتینی گشتیی راگه‌یاند.
راسته هه‌ندێك ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا به ده‌یان هه‌زار كه‌س و هه‌ندێكی تر 100 تا 200 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون، به‌ڵام به‌گوته‌ی گیتس ئه‌گه‌ر له‌و ویلایه‌تانه‌ش هه‌مان پلانی كه‌ره‌نتین جێبه‌جێ نه‌كرێت، هه‌مان چاره‌نووسی ویلایه‌ته شپرزه‌كان چاوه‌ڕێیان ده‌كات و قوربانیی زیاتر له ئه‌مه‌ریكا وه‌رده‌گرێت و زیانی زۆرتری به‌دواوه ده‌بێت.
وه‌ك
یۆرۆنیوز بڵاوی كرده‌وه، رێژه‌ی گه‌شه‌ی تووشبووانی ئه‌مه‌ریكا به كۆرۆنا 33% ه كه رێژه‌یه‌كی به‌رزه و دۆخی ئه‌مه‌ریكا ئه‌وه ده‌خوازێت كه‌ره‌نتینی گشتی رابگه‌یه‌نرێت.
هێشتا ئه‌مه‌ریكا هیچ ویلایه‌تێكی به ته‌واوی كه‌ره‌نتین نه‌كردووه و ته‌نیا دوو ویلایه‌تی نیویۆرك و نیۆجێرسی له به‌رنامه‌دایه كه‌ره‌نتین بكرێت كه هێشتا بڕیاری كۆتایی له‌باره‌وه نه‌دراوه.
كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته 142 هه‌زار كه‌س
به‌گوێره‌ی
worldometers كۆی ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له ئه‌مه‌ریكا گه‌یشتووه‌ته 142 هه‌زار كه‌س كه له‌و ژماره‌یه نزیكه‌ی دوو هه‌زار و 500 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و چوار هه‌زار و 500 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه. ئه‌و وڵاته پله‌ی یه‌كه‌می له دنیادا هه‌یه و خه‌ریكه ژماره‌كه‌ی بۆ دوو هه‌نده‌ی ژماره‌ی تووشبووانی چین زیاد ده‌كات كه ده‌مه‌كه له سه‌رووی 81 هه‌زار كه‌س وه‌ستاوه.