نهێنی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەبێت

:: PM:01:47:30/03/2020 ‌
وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان هۆكاری تووشبووانی هاووڵاتییان بە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان ئاشكرا دەكات.

ئەمڕۆ دووشەم 30ـی ئادار، لە ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، زۆربەی زۆری حاڵەتەكانی پۆزەتیڤ لە ناوشار و شارەدێیەكان و گوندەكان لە هەرێمی كوردستان، هۆكارەكەی بەركەوتنی یەكتر و نەمانەوەیان بووە لە ماڵەكانیان.

خۆتان دوور بگرن و نەیەنە دەرەوەی ماڵەكانتان ‌
ڕوون كراوەتەوە، تكایە ئەوانەی تا ئێستە تووش نەبوونە، خۆتان دوور بگرن لە بەركەوتنی یەكتر و مانەوەی تەواوتان لە ماڵەوە بێت، چونكە لەوانەیە كەسی بەرانبەرتان هەڵگری ڤایرۆسی كۆڕۆنا بێت و نەیزانی.

لە كۆتایی پەیامەكەی وەزارەتی تەندروستی هاتووە، خۆتان دوور بگرن و نەیەنە دەرەوەی ماڵەكانتان.

ئەو پەیامەی وەزارەتی تەندروستی لە كاتێكدایە ئێستە لە هەرێمی كوردستان 150 تووشبوو هەیە و دوو كەس گیانی لە دەست داوە و 56 كەس چاك بوونەتەوە.



وشە - رامیار جەواد

ئه‌م بابه‌ته 39432 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌