كۆمپانیای ئۆدی ڕای گه‌یاند، ئه‌مرۆ له پێشانگە تایبه‌ته‌كانی نوێترین ئۆتۆمبێلی له جۆری ئێس چوار نمایش كرد كه راسته‌وخۆ دوای نمایشه‌كه به دنیادا بڵاوی دەکاتەوە.
شاره‌زایان له ماڵپه‌ڕی "
caricos" ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه، ئه‌م ئۆدییه نوێیه شێوازێكی زۆر تایبه‌تی هه‌یه له‌گه‌ڵ تایبه‌تمه‌ندی ناوازه و بزوێنه‌رێكی گه‌وره كه وای كردووه ئۆتۆمبێله‌كه لای خه‌ڵك بره‌وێكی زۆری هه‌بێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش كۆمپانیاكه گۆڕانكاری زۆری له دیزاینه‌كه‌یدا كردووه له‌ڕووی قه‌باره و له ڕووی بۆدییشهوه.
ئۆدی ئێس چوار خاوه‌ن بزوێنه‌رێكی 3.0 لیتریه و هێزی 354 ئه‌سپی هه‌یه
جگه له‌وه‌یش كۆمپانیاكه باس له بزوێنه‌ر و هێزی ئه‌م ئۆتۆمبێله ده‌كات و ده‌ڵێ، ئۆدی ئێس چوار خاوه‌ن بزوێنه‌رێكی 3.0 لیتریه و هێزی 354 ئه‌سپی هه‌یه و شه‌ش پستۆن و هه‌شت پستۆنیشی هه‌یه و له توانایدا هه‌یه به‌ماوه‌ی 4.4 چركه له سفره‌وه بگاته 100 كیلۆمهرتر له سه‌عاتێكدا، ئه‌مه‌یش وایكردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 52 هه‌زار و 400 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
ئۆدی كۆمپانیایه‌كی ئه‌ڵمانییه، تایبه‌ته به‌دروست كردنی ئۆتۆمبێل، ئه‌و كۆمپانیایه سه‌ر به گرووپی كۆمپانیاكانی فۆلكسواگۆنه و مێژووی دامه‌زراندنی كۆمپانیاكه‌یش ده‌گه‌رێته‌وه بۆ ساڵی 1899، به‌ڵام دوای دامه‌زراندن و ده‌ست به‌كاربوونی ئه‌و كۆمپانیایه، چه‌ند كێشه‌یه‌كی تووشبوو و نه‌یتوانی كاره‌كانی به‌باشی بكات تا ساڵی 1969 كه له‌و كاته‌وه توانی قازانجێكی زۆر بكات و ئێسته‌یش خاوه‌نی چه‌ندان ئۆتۆمبێلی به‌هێزه و ساڵانه داهاتێكی زۆری هه‌یه.