ڤایرۆسی كۆرۆنا چووه‌ته جه‌سته‌ی گۆرانیبێژی میلیی ناوداری ئه‌مه‌ریكایی "جۆ دێفی" و ژیانی لێ سه‌نده‌وه. ئه‌مه به‌پێی هه‌واڵێكی "ئیلاف" كه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
هونه‌رمه‌ند جۆ دێفی كه له بواری گۆرانیی میلیی ئه‌مه‌ریكایی به ئه‌ستێره‌یه‌كی پرشنگدار ده‌ناسرێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی به‌مدواییه تووشی نه‌خۆشیی كۆرۆنا بوو، به‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌م، دوێنێ دووشه‌م له ته‌مه‌نی 61 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
راگه‌یاندنی مردنی ئه‌و هونه‌رمه‌نده به‌هۆی نه‌خۆشیی كۆرۆناوه، له رێی فه‌یسبووكه‌كه‌ی خۆیه‌وه بووه.
به‌پێی "
ئیلاف"، به‌رله‌وه‌ی ئه‌وه رابگه‌یه‌نرێ كه جۆ دێفی تووشی كۆرۆنا بووه به دوو رۆژ، له لاپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی له فه‌یسبووك بۆ هه‌وادارانی رای گه‌یاندبوو، من و هاوسه‌ره‌كه‌م ده‌مانه‌وێ به‌بیرتان بهێنینه‌وه كه ده‌بێ له‌م كاته‌دا زۆر وریای خۆتان بن و خۆتان بپارێزن تا ئه‌و په‌تایه له‌ناو ده‌چێت.
جۆ دێفی كه خاوه‌نی سه‌تان گۆرانیی میلیی ئه‌مه‌ریكییه و ملیۆنان هه‌واداری له ئه‌مه‌ریكا و دنیادا هه‌یه. زیاتر گۆرانییه‌كانی كه له نه‌وه‌ته‌كاندا له ئه‌لبوومیك بڵاوی كردنه‌وه، چوونه سه‌ر زاری خه‌ڵك، له‌ناویاندا گۆرانییه‌كانی "Pick up man"، "Prop Me Up Beside the Jukebox" و”John Deere Green. .
ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له دنیادا گه‌یشتووه‌ته 787 هه‌زار كه‌س، له‌و ژماره‌یه‌ش 37 هه‌زار و 837 كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه و 165 هه‌زار و 900 كه‌سیش چاك بوونه‌ته‌وه.