به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان، له ناوچه‌یه‌كی كشتوكاڵیی نزیك به شارۆكه‌ی كه‌لار خانووی زیاده‌ڕۆ دروست ده‌كات و شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیانیش ئه‌و به‌رپرسه رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كاته‌وه.
بارزان كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان به "وشه"ی راگه‌یاند، عه‌مید موحسین مه‌نسوور به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی ئیداره‌ی گه‌رمیان، له ناوچه‌ی ساڵح ئاغای تێوان شارۆكه‌كانی كه‌لار و خانه‌قین سه‌رقاڵی دروستكردنی خانووی زیاده‌ڕۆیه. ئه‌و گوتی رێوشوێنی یاسایی له به‌رانبه‌ری ده‌گرنه‌به‌ر و چاوه‌ڕوانی كردنه‌وه‌ی ده‌وامن.
ئه‌و خانووه پێشتریش رووخێنراوه
ئه‌گه‌رچی عه‌مید موحسین بۆ "وشه" ره‌تی ده‌كاته‌وه خانووی ئه‌و بێت، به‌ڵام كه‌مال عه‌لی سه‌رۆكی شاره‌وانی ساڵح ئاغا دووپاتی كرده‌وه كه ئه‌و خانووه پێشتریش رووخێنراوه، به‌ڵام وادیسان ده‌ستی كردووه به‌دروستكردنی و ئه‌م دۆخه‌ی به‌هه‌ل زانیوه كه هه‌مووان سه‌رقاڵن.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌وانییه‌كانی گه‌رمیان خستیه‌ڕوو، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی هاتوچۆی گه‌رمیان خانووه‌كه‌ی دروست كردووه بۆیه ده‌یده‌نه دادگا.
ساڵح ئاغا گه‌وره گوندێكی نێوان كه‌لار و خانه‌قینه و زیاتر ناوچه‌یه‌كی به پیتی كشتوكاڵییه، به‌هۆی به‌رفراوانبوونیه‌وه خه‌ریكه ده‌بێته شاره‌دێ، بۆیه شاره‌وانی تێدا دروست كراوه، هاوكات به‌هۆی ئه‌وه‌ی زه‌وییه‌كانی كشتوكاڵییه، رێگری ده‌كرێ له به‌رفراوانبوونی زیاتری گونده‌كه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی