سەرۆك بارزانی پەیامێكی بڵاو كردەوە

:: PM:04:08:31/03/2020 ‌
سەرۆك بارزانی بەبۆنەی سەری ساڵی تازەی بابلیی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ، پەیامێكی پیرۆزبایی بڵاو كردەوە.

دووپات لە فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیانی نێوان هەموو پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە
ئەمڕۆ سێشەم 31ی ئادار، سەرۆك بارزانی لە پەیامێكدا رای گەیاندووە، بەبۆنەی هاتنەوەی سەری ساڵی نوێی بابلی ئاشووری و جەژنەكانی ئەكیتۆ پیرۆزباییەكی گەرم ئاڕاستەی خوشك و برایانی كلدان سریان ئاشووری كوردستان و عێراق دەكەم و هیوای ئارامی و بەختەوەری بۆ هەموویان دەخوازم.

"لەم بۆنەیەدا دووپات لە فەرهەنگی برایەتی و پێكەوەژیانی نێوان هەموو پێكهاتە ئاینی و نەتەوەییەكانی كوردستان دەكەینەوە چونكە پێكەوەژیان و فەرهەنگی لێبوردەیی شانازییەكی گەوەری گەلی كوردستانە و ئەركی هەموو لایەكمانە كە ئەم فەرهەنگە دەوڵەمەندە بپارێزین" سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەیدا وا دەڵێ‌.

هەروەك ئاژەی بەوە كردووە، لەم كاتەیشدا كە هەموو دنیا گیرۆدەی پەتای كۆرۆنا بووە هیواخوازین خوشك و برا كریستیانەكانمان لە نەخۆشی و ئازار دوور بن و جەژنەكانی خۆیان لە ئاشتی و سەلامەتیدا بكەنەوە.


وشە - سه‌رخێڵ هاشم