شێوه‌ی ئه‌و مرۆڤانه‌ی له نێو هێماكانی هاتوچۆ ده‌رده‌كه‌ون، له سه‌ره‌تاوه تا ئێسته‌یش له هه‌موو دنیا شێوه‌ی پیاوانه و ئه‌مه‌یش له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵه فێمێنسیتییه‌كانی ژنانه‌وه به نایه‌كسانی جێنده‌ری هه‌ژمار ده‌كرێ، به تایبه‌ت له كۆمه‌ڵگه پێشكه‌وتووه‌كان، به‌وهۆیه‌وه شاره‌وانی شاری جنێڤی سویسرا بڕیاریدا نیوه‌ی تابڵۆكانی هاتوچۆی شاره‌كه، وێنه‌ی ژنیان له‌سه‌ر بكێشێ و هه‌ڵبواسرێنه‌وه.
سویسڕا یه‌كێكه له وڵاته پێشه‌نگه‌كانی دیموكراسی و یه‌كسانی جێنده‌ری، بۆیه هه‌موو ڕێوشوێنێكی گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ ئه‌وه‌ی كۆتایی به‌و كێشمه‌كێشمه‌ی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بهێنێت و هه‌موو شتێكیان بۆ یه‌كسان بكات.
پێشتر ژنان ڕه‌خنه‌یان له حكوومه‌ت گرتووه و بوونی ته‌نیا پیاو له‌سه‌ر هێماكانی هاتوچۆ به‌وه لێكدراوه‌ته‌وه كه ته‌نیا پیاوان له شه‌قامه‌كان ده‌ڕۆن و ژن وه‌ك مرۆڤ هه‌ژمار ناكرێت
له‌و وڵاته مرۆڤبوون پێوه‌ره و به هیچ شێوه‌یه‌ك جیاوازی جێنده‌ری ناكرێ به پێوه‌ر بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی توانای كه‌سه‌كان، هه‌رچه‌نده ژنان له ساڵی 1971ه‌وه مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه به‌شداری له هه‌ڵبژاردن بكه‌ن و ده‌نگ بده‌ن و خۆیان كاندید بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر ئه‌و ڕێككه‌وته تێنه‌په‌ڕیوه، كه‌چی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته هه‌موو مافێكی بۆ ژنان ده‌سته‌به‌ر كردووه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه ئه‌و مافانه له وڵاتانی جیهانی سێیه‌م پێشبینی ده‌كرێ به 100 ساڵی تریش ده‌سته‌به‌ر نه‌كرێت.