به گوته‌ی په‌رله‌مانتارێكی كوردستان، سۆران عومه‌ر، له به‌رنامه‌ی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ لایداوه و كار بۆ كه‌سێكی ناو لایه‌نێكی دیاریكراوی هه‌رێم ده‌كات و ئاراسته ده‌كرێ.
شوان كه‌ریم زراری، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، سۆران عومه‌ر جگه له وه‌ی پاشخانێكی ئیسلامی تووندڕه‌وی هه‌یه، له‌ناو فراكسیۆنه‌كه‌شیدا هه‌ست ده‌كرێت لایداوه و له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی ئه‌وان ناڕوات و "ره‌نگه سیخووریش بكات".
سۆران بۆ به‌رژه‌وه‌ندى كه‌سێكى ناو لایه‌نێكى سیاسیی ئاراسته ده‌كرێ
روونیشی كرده‌وه كه سۆران عومه‌ر به ئاشكرا دیاره بۆ كه‌سێكی ناو لایه‌نێكی دیاریكراو كار ده‌كات، ئه‌مه‌ش زیانی له فراكسیۆنه‌كه‌شیان داوه.
لای خۆیه‌وه سۆران سێوكانی، شاره‌زای بواری ئیسلامی سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ ئێسته كاری له‌سه‌ر ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌بیندرێت، به‌رنامه‌یان دژی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستانه و زیاتر به‌لای ئێران و حكوومه‌تی عێراقی ده‌ڕوات.
روونیشی كرده‌وه كه ناتوانرێت به كۆمه‌ڵی ئیسلامی بگوترێت حزبێكی نیشتمانی، چونكه ئاڕاسته‌یان زیاتر به‌لای ئێران ده‌ڕوات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه جارێكی تر سۆران عومه‌ر كه‌وتووه‌ته‌وه دژایه‌تی كوردستان و ئه‌مڕۆیش حكوومه‌ت رای گه‌یاند، پێویسته ئه‌و كه‌سه قسه‌كانی له‌به‌رده‌م یاسا به به‌ڵگه بسه‌لمێنێ و ده‌درێته دادگه.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا