ئێسته یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان پانتاییه‌كی گه‌وره‌یان له ژیانی منداڵان و گه‌نجان داگیركردووه، به‌جۆرێك زۆرێكیان ئاڵووده‌ی یارییه‌كانی ئه‌لیكترۆنی ده‌بن و وانه‌كان و قوتابخانه په‌راوێز ده‌خه‌ن و له كۆتاییش له خوێندن تووشی شكست ده‌بن، كه ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر داهاتووی منداڵان و گه‌نجان ده‌بێ و دوا ده‌كه‌ون له پێشكه‌وتنه‌كان و ده‌بن به دیلی ئاره‌زووه‌كانیان كه خۆی له یارییكردنی به‌رده‌وام ده‌بینێته‌وه.
پرسیارێكی گرنگ هه‌یه، لای منداڵان و گه‌نجان و دایك و باوكانیش، ئه‌ویش بریتییه له‌وه‌ی چۆن بتوانن یاریی بكه‌ن و له وانه‌كانیش نه‌كه‌ون و بتوانن قوتابخانه به سه‌ركه‌وتووی له كۆتایی ساڵ ته‌واو بكه‌ن و بچنه پۆلێكی به‌رزتره‌وه.
د.لوری واتلی زانای ده‌روونناس له‌باره‌ی دیارده‌ی ئاڵووده‌بوون به یارییه‌كانی ئه‌لیكترۆنی ده‌ڵێ، ئه‌وه ڕوونه كه كۆمپیوته‌ر و یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان هۆكارێكی سه‌ره‌كین بۆ ئاڵووده‌بوونی نه‌وه‌ی نوێ و گه‌نجان، له ڕاستیدا ئه‌مه به‌هۆی ده‌ردانی جۆره ڕژێنێكه له مێشك به ناوی دوبامین، كه وا له كه‌سی یارییكه‌ر ده‌كات، ئه‌گه‌ر ڕۆژێك یاری نه‌كات، به ته‌واوی تووڕه و نیگه‌ران و سه‌رشێت ده‌رده‌كه‌وێ، خۆی له هیچ شوێنێك بۆ ناگیرێ و وه‌كو ئه‌وه وایه كه شتێكی لێ ون بوو بێ و هه‌رگیز ناسره‌وێت.
یارییه‌كان سوودیان هه‌یه و به ئاڵووده‌بوون هه‌ژمار ناكرێن
ئاماژه‌ی داوه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه‌یش كه ده‌گوترێ، زۆر یارییكردن به كۆمپیوته‌ر و ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، به گوێره‌ی پێناسه قووڵه‌كانی زانستی ده‌روونناسی، تا ئێسته به مانای ئاڵووده‌بوون نایه‌ت، وه‌كو ئالووده‌بوونی خه‌ڵك بۆ جگه‌ره‌كێشان و هۆشبه‌ر و خواردنه‌وه كهوولییه‌كان، به‌ڵكوو مرۆڤ هه‌ركاتێك بیه‌وێ به ئاسانی ده‌توانێ به‌سه‌ر ئه‌و گرفته زاڵ بێت، ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجان و منداڵان له‌و خووه دوور بكه‌ونه‌وه، ئه‌گه‌ر هاتوو جێگره‌وه‌یه‌كی باشتر و دڵخوازی منداڵان و گه‌نجان بدۆزینه‌وه.
یارییه‌كانی ئه‌لیكترۆنی هێنده زیانبه‌خش نین بۆ مرۆڤ، به‌ڵكوو له هه‌ندێ خانه‌ی چاودێری به ته‌مه‌نه‌كان، ئه‌و یاریییانه ده‌خرێته به‌رده‌ستیان، چونكه یارمه‌تی چالاكی مێشك ده‌ده‌ن و زۆر به سوودن، به‌ڵام گرفتی سه‌ره‌كی بۆ منداڵان و گه‌نجان ئه‌وه‌یه، كه ئه‌وان له سه‌ره‌تای ته‌مه‌ندان و له قۆناغی فێربوون و پێگه‌یشتن و خۆدروستكردندان، ئه‌مه به كاتی زێڕینی مرۆڤ داده‌نرێ، بۆ ئه‌وه‌ی داهاتوویه‌ك بۆخۆی دروست بكات و بتوانێ به زانكۆ بگات و دواتریش پیشه‌یه‌كی شیاوی هه‌بێ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕۆژانه خه‌ریكی بێ و پێی بژێی و ببێت به تاكێكی چالاك و به‌سوود له كۆمه‌ڵگا.
به گوێره‌ی توێژینه‌وه‌كان، یارییه‌كانی ئه‌لیكترۆنی ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی نیگه‌رانی و فشاری ده‌روونی، توانای یادگه به‌هێز ده‌كات و به‌هره‌كانی منداڵ بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه‌كان زۆر ده‌كات، توانای مێشك و خه‌یاڵی داهێنه‌ران و هه‌ستكردن به دۆزینه‌وه و داهێنانی جۆرێكی نوێ له هه‌موو شتێك به لایه‌وه جێی بایه‌خ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی به ته‌واوی پێش ده‌كه‌وێ، به تایبه‌ت كاتێك یارییه ئۆنلاینه‌كان ئه‌نجام ده‌دا، كه دۆست و هاوڕێ و كه‌سانی تریش به‌شدارن و ده‌توانن گفتوگۆ بكه‌ن، یه‌كێكی تریش له سووده گرنگه‌كانی بریتییه له دروستكردنی هه‌ماهه‌نگی له جووڵه‌ی ده‌ست و خواستی مێشك، واته به دیارییكراوی په‌نجه و ده‌ستی ئه‌و فه‌رمانه جێبه‌جێ ده‌كات، كه مێشك خوازیاریه‌تی، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یش دا، حه‌زی بۆ مێژوو و ئه‌ندازه زیاتر ده‌بێت، چونكه زۆربه‌ی یارییه‌كان بنه‌مایه‌كی مێژووی و ئه‌ندازه‌یییان هه‌یه.
كێشه‌كه له به‌فیڕۆدانی كات و په‌راوێزخستنی خوێندن و كه‌وتنه له وانه‌كان
له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌یش كۆمه‌ڵێك زیان به منداڵ و گه‌نجان ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌ویش جیا له‌وه‌ی له خوێندن خراپ ده‌بن و دوا ده‌كه‌ون، هاوكات گرفت له سیسته‌می خه‌و و پشوودانیان دروست ده‌بێ، كه ئه‌مه‌یش كاریگه‌ری له‌سه‌ر گه‌شه‌ی مێشك و جه‌سته‌یان دروست ده‌كات، ئه‌مه‌یان له هه‌موو زیانه‌كانی مه‌ترسیدارتره، چونكه منداڵ تا ته‌مه‌نی سه‌رووی 18 ساڵ، پێویستی به‌وه زیاتر له هه‌شت سه‌عات به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه له ڕۆژێكدا بخه‌وێت.
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م سووده‌كانیت ده‌ست بكه‌وێ و له زیانه‌كانیشی دوور بیت، ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه ڕه‌چاو بكه‌ن.
یه‌كه‌م: كات و شوێن بۆ یارییكردن دیاریی بكه، پێویسته به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ دایك و باوك كاتێك واته سه‌عاتێك یان كه‌متر یان زیاتر له ڕۆژێكدا بۆ یارییكردن ته‌رخان بكرێ و كه ئه‌مه ته‌واو ئیتر به ته‌واوی ده‌سبه‌رداری ببن تا ڕۆژی دواتر.
دووه‌م: پێوه‌ستكردن به ئه‌ركی ماڵه‌وه‌ی قوتابخانه، ئه‌گه‌ر منداڵ و گه‌نجان زۆر هۆگری یارییكردنن، پێویسته ئه‌مه ببه‌سته‌وه به ته‌واوكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه مامۆستا له قوتابخانه بۆی دیارییكردووه تا له ماڵه‌وه ئه‌نجامی بدات، واته بیبه‌سته‌وه به ئامانجی فێربوون، كاتێك ئه‌مه ڕووی دا و منداڵه‌كه به ئارامی و به سه‌ركه‌وتووی ئه‌ركی ماڵه‌وه‌ی ته‌واوكرد، ئیتر گرنگه ماوه‌ی پێ بده‌ن یاریی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م بكات. ئه‌مه ده‌بێته نه‌ریتێك و دوای ده‌سبه‌رداربوون و گه‌وره‌بوونیشی له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانی پێوه‌ی پابه‌ند ده‌بێت.
سێیه‌م: ئامانجی تر، ده‌بێ كه‌شێكی گونجاو بۆ منداڵان و گه‌نجان بڕه‌خسێنین، بێگومان هه‌میشه خوێندن و ماڵه‌وه و یارییكردن و دووباره‌بوونه‌وه‌ی رۆتین بۆ كه‌سانی گه‌وره كه له ژیان تێگه‌یشتوون و به‌رگه‌ی نه‌هامه‌تییه‌كانی ده‌گرن كارێكی قورسه، به‌ڵام بۆ منداڵ كه هێشتا به ته‌واوی به‌رپرسیاریه‌تی قورسی نه‌كه‌وتووه‌ته ئه‌ستۆ یه‌كجار قورستره، له‌به‌ر ئه‌وه گرنگه ئامانجی تریان لا دروست بكه‌ن، كه ئه‌ویش به‌شدارییه له هۆڵی وه‌رزشی له‌شجوانی و مه‌له‌كردن و یارییه‌كانی تر.
چواره‌م: زانكۆ و زانستی لا مه‌زن بكه، سه‌ره‌تا پێویسته ئه‌وه لای منداڵ بكرێ به باوه‌ڕ كه نه‌گه‌یشتن به زانكۆ و نه‌بوون به پسپۆر له بوارێك به مانای شكست دێ له ژیان، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه زانكۆ و پسپۆری له بوارێك بكات به ئامانجی سه‌ره‌كی خۆی، كاتێك ئه‌و ئامانجه گه‌وره‌یه له عه‌قلی جێگیر بوو، ئیتر ئه‌وكات خۆكارانه هه‌موو ئامرازێك ده‌خاته‌گه‌ڕ، بۆ ئه‌وه‌ی به‌و ئامانجه‌ی بگات.