ڕۆژنامه‌ی
نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بابه‌تێكی له‌باره‌ی دۆخی عێراق بڵاوكردووه‌ته‌وه و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه به‌غدا به ته‌واوی هه‌ره‌س دێنێت، ناكۆكی ناوخۆیی و داته‌پینی نرخی نه‌وت و ڤایرۆسی كۆرۆنا به ته‌واوی كاره‌سات تووشی عێراقییه‌كان ده‌كات.
له ڕاپۆرته‌كه هاتووه، محه‌مه‌د سادق عه‌لاوی وه‌زیری ته‌ندروستی له دوای تۆماركردنی یه‌كه‌م حاڵه‌تی كۆرۆنا له عێراق، داوای كرد كه ئه‌و پێنج ملیۆن دۆلاره‌ی بۆ باری نائاسایی و كاره‌سات ته‌رخانكراوه به په‌له بخرێته گه‌ڕ، بۆ به‌رگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا، به‌ڵام هیچ پاره‌یه‌ك بوونی نه‌بووه، ئه‌و له لێدوانێك ده‌ڵێ، هیچ پاره‌یه‌ك بوونی نییه و له دۆخێكی زۆر قورسداین.
به‌هۆی نه‌بوونی پاره و نه‌مانی ئه‌و دابه‌شكاری و ڕه‌نگڕێژییه‌ی كه له یاسای بودجه‌ی ساڵی ڕابردوو كرابوو و بودجه‌ی ئه‌مساڵیش هیچ یاسایه‌كی بۆ ده‌رنه‌كراوه، بۆیه دۆخی عێراق ڕوو له كاره‌ساته و حكوومه‌ت داوای كۆكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ك و پیتاك له خه‌ڵك ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدایه به‌غدا دووه‌م گه‌وره هه‌نارده‌كاری نه‌وتی ئۆپێكه.
پاش گرتنه‌به‌ری هه‌نگاو و ڕێوشوێن بۆ ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی كۆرۆنا، بازرگانی و كه‌رتی كاریش به ته‌واوی وه‌ستاوه و پێشبینی ده‌كرێ ڕێژه‌ی بێكاری كه پێشتر له به‌رزترین ئاست بۆ ڕێژه‌یه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراو به‌رز ببێته‌وه. له‌گه‌ڵ ئه‌مانه‌یش دا، میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران به‌رده‌وامن له هه‌ڕه‌شه و ئاراسته‌كردنی مووشه‌ك بۆ بنكه سه‌ربازییه‌كان و باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له عێراق.
مانه‌وه له ماڵ خه‌ڵك له برسا ده‌كوژێ و ده‌رچوونیشیان قه‌ده‌غه‌یه و كۆرۆنا كۆتاییان پێ دێنێت
ڕیاز شیحان هاووڵاتییه‌كی عێراقییه و پێشتر سه‌رباز بووه /ته‌مه‌ن 56 ساڵ/ بۆ نیویۆرك تایمز گوتی، ئه‌مه ڕه‌شترین ڕۆژه‌كانی ژیانه من ده‌یبینی، سه‌رده‌می جه‌نگی عێراق – ئێران و شه‌ڕی كوێت و ڕاپه‌ڕینی شیعه‌كانم دیوه، به‌ڵام هیچ یه‌كێكیان دۆخی عێراق له مه‌ترسی و كاره‌سات نه‌بووه.
باسم ئه‌نتوان ئابووریناس له به‌غدا گوتی، دۆخی ئابووری عێراق به ته‌واوی ڕووی له هه‌ره‌سه و دۆخه‌كه له پێش هه‌ڵكردنی زریان و گه‌رده‌لوول ده‌چێ، كه عێراقییه‌كان تووشی زیانی گه‌وره و مه‌ترسیدار ده‌كات، چونكه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو گرفتانه‌ی پێشوو هه‌بوون له ناكۆكی سیاسی و چه‌كداری و دابه‌زینی نرخی نه‌وت و شه‌ڕی تیرۆر، نه‌بوونی ژێرخانی ته‌ندروستی به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه، بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕژد بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵك.
به گوێره‌ی ئاماره‌كان له باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق، بۆ هه‌ر 700 كه‌سێك یه‌ك قه‌ره‌وێله هه‌یه، واته كه‌سێك ده‌توانرێ ببرێته نه‌خۆشخانه و 699ی تریش بێ شوێن و بێ چاودێری پزیشكی ده‌مێننه‌وه.
فاتح بیرول به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری ئاژانسی وزه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه باره‌گاكه‌ی له پاریسه ده‌ڵێ، دابه‌زینی نرخی نه‌وت گه‌وره‌ترین گورز به‌ر له هه‌موو وڵاتێك له عێراق ده‌دات، چونكه یه‌ده‌گی پاره‌ی پێویستی نییه و بودجه‌ی وڵاته‌كه‌یش 90%ی پشت به داهاتی نه‌وت ده‌به‌ستێت.
كه‌رتی ته‌ندروستی وێرانه‌یه و بۆ 700 كه‌س یه‌ك قه‌ره‌وێله‌ی نه‌خۆشخانه هه‌یه
خه‌ڵكی باشوور و ناوه‌ڕاست زۆرینه‌یان بێكار و هه‌ژارن و پێشتریش چه‌ندان مانگ خۆپێشاندانیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری و كاریان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێ، به‌ڵام ئێسته كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌نراوه، ئه‌وان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی داراییان نییه كه خۆراك و پێویستییه‌كانیان بكڕن، بچنه ده‌ره‌وه‌یش كار نییه، ئیتر ئه‌مه جۆرێكه له مردنی خه‌ڵك.
حه‌سه‌ن عه‌لی گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵه و له نه‌جه‌فه‌وه بۆ حه‌جی شیعه‌كان هاتووه‌ته به‌غدا، ئه‌و له‌وباره‌وه ده‌ڵێ، ڕاسته قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆیه، به‌ڵام من هه‌ر هاتم، له ڕاستیدا هیچ متمانه‌م به حكوومه‌ت نییه، ئه‌سڵه‌ن ئێمه حكوومه‌تمان نییه، بۆیه هیچ گوێی لێ ناگرم.
سه‌ره‌ڕای ئه‌و دۆخه سه‌خته‌ی وڵاته‌كه له ڕووی ئابوورییه‌وه تێی كه‌وتووه، به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت، به‌ڵام پێشتر به‌هۆی بوونی بازاڕی ناوخۆی و بازرگانی و كاری سه‌ربه‌خۆ و كه‌رتی تایبه‌ت، خه‌ڵكی هه‌رچۆنێك بێ ده‌یانتوانی به جۆرێك له جۆره‌كان قووتی ژیانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن، به‌ڵام ئێسته دۆخه‌كه به ته‌واوی جیاوازه.
محه‌مه‌د سادق عه‌لاوی وه‌زیری ته‌ندروستی عێراقیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی كه‌لوپه‌لی پێویستی پزیشكی پێویستیان به 150 ملیۆن دۆلاری مانگانه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌لوپه‌لی پزیشكی بكڕن، به تایبه‌ت ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستكرد و ماسكی خۆپارێزی، به گوێره‌ی زانیاریه‌كان ئێسته عێراق خاڵییه له ماسكی خۆپارێزی و خه‌ڵكیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی متمانه‌یان به حكوومه‌ت نییه و زۆرێكیان ئاماده نین ڕێنمایییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن، به ئاسایی هاتوچۆ ده‌كه‌ن و به زۆریش بێ، دێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و بۆ فرۆشتنی خوارده‌مه‌نی به شوفێره‌كان و خه‌ڵك، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پۆلیس پێیان بگه‌ن، ئه‌وا بڕی 80 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی سزایان ده‌ده‌ن، خه‌ڵكی له‌و نێوه‌نده‌دا دۆش داماون، مانه‌وه‌یان له ماڵ جۆرێكه له مردن به برسیه‌تی و ده‌رچوونیشیان ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كۆرۆنا هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ژیانیان دروست بكات.