ڤیدیۆ گرنگەكە بڵاو كرایەوە.. هەموو نهێنییەك لەسەر سۆران عومەر

:: PM:05:50:02/04/2020 ‌
لە گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە پێشتر مەلا كرێكار سەركردەی پێشووی ئەنسارئیسلام بڵاوی كردووەتەوە هەموو نهێنییەك لەبارەی سۆران عومەر پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی ئاشكرا دەكات.

لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا كە لە هەندێك ئەكاونت بەپێدانی پارە سڕاوەتە و "وشە" جارێكی تر بڵاوی دەكاتەوە، مەلا كرێكار دەڵێ، سۆران عومەری پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی، "جاسووسە".

سۆران عومه‌ر جاسووسیی كرد
ئاشکرای دەکات، هات جاسووسیی كرد، پێش ئەوەی بێ بۆ ماڵی ئێمە،  سیخوڕی لەسەر ئەبو موسعەبی زەرقاوی و ئەبو محەمەدی مەقدیسی كرد، بە قسەی لاهوور جەنگی و بە مەسرووفی ئەوان، ڕۆیشت بۆ ئوردن و چوو بۆ پرسەی ئەبو موسعەبی زەرقاوی و چوو بۆ ماڵی ئەبو محەمەدی مەقدیسی و گوتی محەمەدی كوڕتان من لە پێنجوێنەوە وەرم گرتووە و بردوومە بۆ بیارە.

ئەو گرتە ڤیدیۆیە لەكاتێكدایە كە ئێستە بە پەلاماردانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆك وەزیرانی كوردستان سۆران عومەر دەیەوێ‌ مێژووی خۆی بشارێتەوە و وەك چاودێران دەڵێن" خەڵك چاوەشە بكات".










وشە - سه‌رخێڵ هاشم