حكوومەت شەفافییەتێكی تری سەلماند.. ئەو پارەی ئاشكرا كرد كە كۆمەك كراوە

:: PM:07:19:02/04/2020 ‌
حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئەو بڕە پارەیە ئاشكرا دەكات كە تا ئێستە بە كەمپینی "بەیەكەوە بەهێزترین"ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا بەخشراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی نیسان، حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، لە چوارچێوەی كۆكردنەوەی كۆمەك و هاوكاری بۆ رووبەرووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان. حكوومەتی هەریمی كوردستان كەمپینی (بەیەكەوە بەهێزترین) بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری و بەخشین راگەیاند.

بڕی ئەو پارەیەی تا ئێستە بە كەمپینەكە بەخشراوە بریتییە لە 18 ملیۆن دۆلار
روون كراوەتەوە، بڕی ئەو پارەیەی تا ئێستە بە كەمپینەكە بەخشراوە بریتییە لە 18 ملیۆن دۆلار و 183 هەزار و 175 دۆلارە.

ڕۆژی 17ی ئادار، مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا مووچە و شایستە داراییەكانی خۆی بە هەڵمەتی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و هاوكاریكردنی هاووڵاتییانی كەمدەرامەت ببەخشێت.
هەروەها دوێنی جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیرەكان و ئەوانەی بە پلەی وەزیرن  بڕیاریاندا نیوەی مووچە و دەرماڵەی دوو مانگی خۆیان ببەخشن.

كەمپینی (بەیەكەوە بەهێزترین)ی تایبەت بە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا  بەردەوامە و دەتوانن هاوكاری و بەخشینەكانتان بۆ ئەم ژمارە بانكیانە بنێرن كە تایبەتن بەم كەمپینەوە:
بانكی منارەی حكومی ژمارەی حیساب:  493  
بانكی ئەهلی ئارتی ( RT ) ژمارەی حیساب:  47186










وشە - سه‌رخێڵ هاشم