ئه‌مڕۆ نرخی زێڕ و دراو لە بازاڕەکانی هه‌رێمی كوردستان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه مامه‌ڵه‌یان پێوه كرا، له كاتێكدا زۆربه‌ی نووسینگه‌كانی ئاڵوگۆڕی دراو له شاره‌كانی هه‌رێم به‌هۆی داخستنی بازاڕی دراو ته‌نیا نرخی دۆلاریان پێ ده‌گات.
بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت
ئەمڕۆ پێنجشه‌م دووى نیسان، عه‌دنان دلێر نووسینگه‌ی سهرچڵان بۆ ئاڵوگۆڕی دراو و زێڕ بۆ "وشە" نرخه‌كانی لە بازاڕی هەولێری ئاشکرا کرد كە بەم شێوەیەیە له‌كاتی داخستنی بازاڕدا:
مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 308 هه‌زار دینار.
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21: 275 هه‌زار دینار.
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18: 240 هه‌زار دینار.
پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆرسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوە و داخستنی بازاڕەكە، بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.
نرخی دراو//
نرخی دراو لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان، لەسەر بنەمای ماڵپەڕی xe بەم شێوەیەی خوارەوەیە، ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، جیهان بە دۆخێکی دژوار‌دا تێدەپەڕێت وای کردووە نرخی نەوت بۆ کەمترین ئاست داببەزێت بەڵام نرخی زێڕ و دۆلار بەرز ببنەوە.
100 دۆلاری ئەمەریكی: 124.250 دینار.
100 یۆرۆ: 135.000 دینار.
100 پاوند: 152.000 دینار.
100 لیرەی توركی: 25.000 دینار.
100 هەزار تمەنی ئێرانی: 7.400 دینارە.
100 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌رانبه‌ر به 667 لیره‌ی توركییه.
100 یۆرۆ: 109 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى.
100 دۆلار: 1.555.000 تمه‌نى ئێرانى.
100 پاوه‌ن به‌ڕیتانى: 124 دۆلارى ئه‌مه‌ریكى.
به‌هۆی ڕێكاره‌كانی ڕێگری كردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ماوه‌ی زیاتر له 20 ڕۆژه بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داخراون و قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش تا 11ی نیسان درێژ كراوه‌ته‌وه.