لە سنوری شارهدێى سەرگەڕان بەهۆی تەقینەوەیەكی بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێڵێكی سەربازی یەكەی 14ی سوپای عێراق، سەربازێك كوژراو دووانی تریش برینداربوون.
كردەوە تیرۆریستییەكانیان لە ناوچەكە زیادكردووه
سهرچاوهیهكى تایبهتى له دژهتیرۆرى عێراقى لە سنووری شارۆكهى مەخموور به "وشه"ى ڕاگهیاند، "سهعات 9:30 ئەمڕۆ ههینى سێى نیسان، لە سنووری شارهدێى سەرگەڕان لە نزیك گوندی دوازدە هەوار، بۆمبێكی چێندراوی چەكدارانی داعش بە ئۆتۆمبێڵێكی سەربازیی یەكەی 14ی سوپای عێراقدا تەقییەوە".
ڕوونى كردهوه، بەهۆی تەقینەوەكەوە سەربازێكى یەكەی 14ی سوپای عێراق كوژرا و دووانی تریش برینداربوون، هۆكارهكهیش بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه كه ماوەیەكە چەكدارانی داعش دانانی بۆمبی چێندراو و كردەوە تیرۆریستییەكانیان لە ناوچەكە زیادكردووه.
لە دوای خیانەتی 16ی ئۆكتۆبەری ڕابردوو، ڕووداوەكانی كوشتن و تەقینەوە لە ناوچهكانى كەركووك و مهخموور ڕووی لە زیادبوون كردووە و ئەوەیش پێوەندی بەو بۆشایییە تەناهییەوە هەیە كە لە ئەنجامی داگیركردنی ناوچهكان لەلایەن حەشدی شەعبییەوە دروست بووە.