پاش ئه‌وه‌ی هه‌ینی ڕابردوو، پارێزگاری دیاله به بیانووی نه‌پشكنینی گونجاو بۆ خۆراكی مه‌رزی په‌روێزخان و قه‌ده‌غه‌كردنی خۆراكی ئێرانی، ڕێی گرت له چوونی خۆراك له كوردستانه‌وه بۆ خانه‌قین و ناوچه‌كوردستانییه‌كان و دیاله، له ئه‌مڕۆوه خۆراك له كوردستانه‌وه ده‌گاته خانه‌قین و ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر كرا.
له ئه‌مڕۆوه خۆراك له كوردستانه‌وه ده‌گاته خانه‌قین و ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر كرا
یوسف ئیبراهیم، گوته‌بێژی قایمقامیه‌تی خانه‌قین، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له ئه‌مڕۆوه هه‌ینی سێی نیسان، خۆراك له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به تایبه‌ت له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیانه‌وه ده‌گاته شارۆكه‌ی خانه‌قین و ته‌واوی ناوچه كوردستانییه‌كان.
زیاتر گوتى، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه به‌هۆی بڕیاری پارێزگاری دیاله‌وه خۆراك نه‌ده‌هاته خانه‌قین و ده‌وروبه‌ری نرخی سه‌وزه و هه‌موو خۆراكێك هه‌ڵكشابوو، له ئه‌مڕۆوه ئه‌و گرفته چاره‌سه‌ر ده‌بێت پاش ناڕه‌زای و گله‌یی هاووڵاتییان و به‌دواداچوونه‌كانی "وشه" و میدیاكان.
هه‌ڤاڵ ئیبراهیم، گوته‌بێژی ئیداره‌ی گه‌رمیان بۆ "وشه" گوتی، سه‌ڵاح كوێخا سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان هاتبووه وه‌ڵام و له‌م هه‌فته‌دا به فه‌رمی ئاماده‌یی ئیداره‌ی گه‌رمیانی پیشاندا بۆ پێشوازی له پارێزگاری دیاله تابێته مه‌رزی په‌روێزخان و به چاوی خۆی ببینێت كه به‌شێوه‌یه‌كی گونجاو پشكنین بۆ خۆراكی ئه‌و مه‌رزه ده‌كرێت.
حه‌سه‌ن عه‌لی، وه‌ك هاووڵاتییه‌كی خانه‌قین، پیشه‌ی شۆفێری بارهه‌ڵگره، بۆ "وشه" گوتی به‌ناچارى له به‌غدا كه‌لوپه‌لمان ده‌هێنا ئه‌وه‌ش ببووه مایه‌ی مه‌ترسی له ڕێوبانه‌كان بۆ ئێمه، چونكه تیرۆرستان دێنه سه‌ر ڕێیه‌كان.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی