دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ پێنجشه‌م كه‌مپه‌ینی "به‌یه‌كه‌وه به‌هێزترین" لیستی ناوی ئه‌و سه‌رمایه‌دار و كۆمپانیایانه‌ی بڵاوكرده‌وه، كه پاره‌یان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌خشیوه‌ته حكوومه‌تی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ ڕوونكردنه‌وه‌یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه له لیسته‌كه‌دا دوو هه‌ڵه ڕووی داوه.
له ڕوونكردنه‌وه‌كه هاتووه، دوێنی له بڵاوكردنه‌وه‌ی لیستی ئه‌و به‌خشینانه‌ی تا ئێسته پێشكه‌شی كه‌مپه‌ینه‌كه كراون به داخه‌وه دوو هه‌ڵه ڕوویانداوه.
ئاماژه‌ی داوه، له ژماره 59ی لیسته‌كه كۆمپانیای غازی عه‌نتاب دلێر مه‌شعوود ئه‌مین، 250 ملیۆن دیناری به‌خشیوه و به هه‌ڵه نووسراوه یه‌ك ملیۆن دینار و له ژماره 38ی لیسته‌كه‌یش "شركه دڵنیا بۆ تأمین" ڕاستییه‌كه‌ی كۆمپانیای ئاسیا بۆ تأمین پاره‌كه‌ی به‌خشیوه كه بڕی 15 هه‌زار یۆرۆیه.
له‌و لیسته‌ی بڵاوكرایه‌وه دوو هه‌ڵه كراوه و ڕاستییه‌كه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو
دوێنێ لیستی ناوی ئه‌و كۆمپانیا و سه‌رمایه‌دارانه و بڕی ئه‌و پاره‌یه‌ی بۆ كه‌مپه‌ینی هاوكاری و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بڵاوكرایه‌وه، كه كۆی گشتی ئه‌و پاره‌یه‌ی تا ئێسته كۆكراوه‌ته‌وه، گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 18 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
به‌هۆی مانه‌وه‌ی هاووڵاتییان له ماڵه‌وه و وه‌ستانی كه‌رتی كار و بازاڕ، خه‌ڵكێك تووشی كێشه‌ی كه‌می خۆراك و پێداویستی ده‌بن، هاوكات به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وتیش، سه‌رمایه‌دارانی كوردستان له‌و دۆخه سه‌خته‌دا و بۆ هاوكاری خه‌ڵك و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا ده‌ستیان به هه‌ڵمه‌تێكی به‌خشین كردووه.