به‌ ڤیدیۆ.. فڕۆكه‌وانێکى عێراقى لە جامەکەیەوە هاوار دەکات نەفەرێ بەلجیکا

:: AM:12:04:04/04/2020 ‌
ڤیدیۆی کاپتنی فڕۆکەیەکی هێڵی ئاسمانی عێراقی کە بە گاڵتەجاڕییەوە سەری دەرهێناوە لە جامی فڕۆکەکەوە و هاوار دەکات نەفەرێک بۆ بەلجیکا، وەک حاڵەتێکی پێکەنیناوی زۆر بڵاو بووەتەوە لە عێراق.

دیمەنی کاپتنەکە وەک تانەلێدانە لە داخستنی گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی کۆرۆنا ڤایرۆس، دوای ئەوەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی مەدەنی عێراقی بڕیاریدا سەرجەم گەشت و فڕۆکەخانەکان رابگرێت.

بەڵام ئەمە یەکەم جار نییە کاپتنەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقی دەبنە باسی تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی، پێتریش کاپتن و یاریدەدەرەکەی لە ئاسماندا بوو بەشەڕیان و بوونە هۆی راگرتنی فڕۆکەی عێراقی بۆ گەشتی راستەوخۆ بەرەو هەندێ وڵاتی ئەوروپا.



وشە - محەمەد میران