دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌رتی ڕه‌سافه‌ی به‌غدا فه‌رمانی گرتنی مه‌عن عه‌بد حه‌نتوش هیتاوی بریكاری كارگێڕی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق ده‌رده‌كات، ئه‌م فه‌رمانه‌یش به پشتبه‌ستن بووه به ماده‌ی 340ی یاسای سزادانی عێراق.
دادگای
ڕه‌سافه كه تایبه‌ت به دۆسییه‌كانی گه‌نده‌ڵی و سپیكردنه‌وه‌ی پاره و تاوانه ئابوورییه‌كان یاداشتی گرتنی ئاراسته‌ی لایه‌نه ته‌ناهییه‌كان و پۆلیس كردووه، ڕێگه‌یان پێ ده‌دات كه داواكراو مه‌عن عه‌بد حه‌نتووش ئه‌لهیتاوی بگرن.
زیانی به سامانی گشتی گه‌یاندووه و به په‌له فه‌رمانی گرتنی بۆ ده‌ركراوه
یاداشته‌كه له ڕۆژی 29ی ئادار/مارس ئاراسته‌ی هێزه‌كانی پۆلیس كراوه و تێیدا ناوی چواری داواكراو نووسراوه، شوێنی نیشته‌جێبوونی كه له شاری به‌غدایه و پیشه‌كه‌یشی كه بریكاری كارگێڕییه له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی فیدرالی عێراق.
له خاڵی سێزده‌یه‌می یاداشتی گرتنه‌كه هجۆری تاوانه‌كه و ماده یاساییه‌كه نووسراوه كه بریتییه له زیانگه‌یاندن به سامانی گشتی به گوێره‌ی ماده‌ی 340ی یاسای سزادانی عێراق، داوا له هێزه‌كانی پۆلیس ده‌كات دوای گرتنی له به‌رده‌م دادگا ئاماده‌ی بكه‌ن، كه ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر سكاڵایه‌ك بووه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی لێكۆڵینه‌وه‌ی به‌غدا كه له دژی تۆمار كراوه، تا ئێسته‌یش به وردی تاوانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ئاخۆ چ مامه‌ڵه‌یه‌كی به سامانی گشتی كردووه و بڕی ئه‌و پاره‌یه چه‌ند بووه كه گه‌نده‌ڵی پێوه كردووه.