سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له پارێزگای ئه‌نبار ئاشكرای كرد، كه ئه‌مه‌ریكا پلانێكی داڕشتووه، بۆ ئه‌وه‌ی باڵوێزخانه‌ی وڵاتانی بیانی له به‌غدا بۆ ئه‌نبار بگوێزێته‌وه و سه‌رجه‌میان له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د جێگیر ده‌كرێن و دیپلۆماتكاران ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ ئه‌و شوێنه و بێ ئه‌وه‌ی هۆكاری ئه‌م كاره‌یش بزانرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه به پێگه‌ی "مه‌وازین نیوز"ی ڕاگه‌یاند، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ستیان به پلانێك كردووه، بۆ گواستنه‌وه‌ی دیپلۆماتكاران و باڵوێزخانه‌ی وڵاتانی بیانی له به‌غداوه بۆ بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د له شاره‌دێی به‌غدادی سه‌ر به شارۆكه‌ی هیتی ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار.
ئاماژه‌ی دا، كه باڵه‌خانه و شوێنی شیاو به سه‌رجه‌م باڵوێزخانه و دیپلۆماتكاران له بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د دابین ده‌كرێ، گواستنه‌وه‌كه‌یش ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه واته باڵوێز و دیپلۆماتكارانی هه‌ر وڵاتێك ئه‌گه‌ر داواكه‌ی ئه‌مه‌ریكا قبووڵ بكه‌ن، ئه‌وا دێنه بنكه‌ی عه‌ین ئه‌سه‌د ئه‌گه‌ر قبووڵیشی نه‌كه‌ن له ئه‌نبار ده‌مێننه‌وه.
باس له‌وه ده‌كرێ به‌هۆی كۆرۆناوه‌یه، به‌ڵام مه‌ترسی هه‌یه هۆكاری ترسی له پشته‌وه بێ
ئه‌وه‌یشی ڕوونكرده‌وه، كه
ئه‌مه‌ریكییه‌كان به په‌له ده‌ستیان به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی باڵه‌خانه‌كانی بنكه‌ی سه‌ربازی عه‌ین ئه‌سه‌د كردووه و تا ئێسته‌یش هۆكاری ئه‌و گواستنه‌وه‌یه نازانرێ، هه‌رچه‌نده ده‌گوترێ كه به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنایه له عێراق، به‌ڵام ئه‌سته‌مه ئه‌وه تاكه هۆكار بێت.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه كه میدیاكان به‌رده‌وام باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ریكا خۆی بۆ هێرشێكی گه‌وره بۆ سه‌ر میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران ئاماده ده‌كات، پێشتریش نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه وه‌زیری ده‌ره‌وه و ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا فشار له‌سه‌ر پنتاگۆن ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پلانێكی تۆكمه بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنێكی گه‌وره له عێراق دابڕێژێت.