پێگه‌ی "فه‌رفیش" كه پێگه‌یه‌كی میسرییه و بایه‌خ به چالاكی هونه‌رمه‌ندانی عه‌ره‌بی جیهانی و كاره هونه‌رییه‌كان ده‌دات. هه‌فتانه ژماره‌یه‌ك فۆتۆی ناوازه بڵاو ده‌كاته‌وه. بۆ ئه‌م هه‌فته‌یه بایه‌خی به‌و فۆتایانه داوه كه پێوه‌ندییان به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له دنیادا هه‌یه. به بینه‌رانی ده‌ڵێ له ماڵی خۆتان دابنیشن و ته‌ماشای وێنه ناوازه‌كان بكه‌ن.
وێنه‌كان زۆرن كه "
فه‌رفیش" بڵاوی كردوونه‌ته‌وه، ئێمه وه‌ك "وشه" به‌شێك له‌وان بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه. یه‌كێك له فۆتۆكان وێنه‌ی چه‌ند كارمه‌ندێكه له كۆریای باشوور له‌كاتی پشوودا، ده‌مامكیان به‌ستووه و له‌ناو باخچه‌ی ده‌زگه‌كه‌یان وێنه‌ی دار و گه‌ڵاكان ده‌گرن.
له وێنه‌یه‌كی تریشدا خاتوونه دیزاینه‌رێكی جلوبه‌رگ به‌ناوی "فریدریك جۆرزیگ" خه‌ریكی نمایشكه‌رێكی تره و كراسی بووكێنیی له‌به‌ر ده‌كات. له‌گه‌ڵ كراسه‌كه‌دا ده‌مامكی بۆ داناوه.
له وێنه‌یه‌كی تری ناوازه‌دا قوتابییه‌كی ئه‌مه‌ریكی كه له زمانی ئیسپانی ده‌خوێنێت، ده‌یه‌وێ له گواتیمالا بمێنێته‌وه تا له ڤایرۆسی كۆرۆنا بپارێزرێت، بۆیه خۆی فڕێ ده‌داته ناو ده‌ریاوه.
له وێنه‌یه‌كی تریشدا پۆلیسێكی هیندی به‌ناوی "راجیش بابۆ" له خاڵێكی پشكنیندا وه‌ستاوه و قسه له‌گه‌ڵ شۆفێراندا ده‌كات، ئه‌و پۆلیسه له‌بری كڵاوی پۆلیسی، كڵاوێكی له شێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌سه‌ر ناوه.
له ئه‌نده‌نووسیا مێرمنداڵێك بۆ خۆپارێزی له كۆرۆنا، ده‌مامكێكی به‌ستووه كه له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاژه‌ڵ دروست كراوه.
وێنه‌كان زۆرن، به‌ڵام دوا وێنه كه "وشه" بڵاوی ده‌كاته‌وه، وێنه‌ی سه‌ماكارێكی ڤێتنامییه به‌ناوی "سان نگۆك"، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌گشتی له‌ماڵه‌وه دانیشتوون و نایه‌نه ده‌ره‌وه و خه‌ریكی خۆپارێزین، بۆیه له‌ڕێی ئینته‌رنێته‌وه وانه‌ی سه‌ما تۆمار ده‌كات و بۆ خه‌ڵكی ده‌گوازێته‌وه.